نەریت بۆ ژن، ژانە

نەریت بۆ ژن، ژانە

جار بینراوە: (8)

بۆ منێکی ژن دژی نەریتێک نەوەستم کە چەندین مافی لێ داگیرکردووم؟

نابێت کوێرانە نەریت پەیڕەو بکرێت بێ پرسیارکردن لە کۆت و بەندەکانی،
نابێت دوای تەڵەیەک بکەوین کە لەڕووە مەعریفییەکەوە قەتیسمان ئەکات، نەریت بۆ منێکی
ژن داتاشراوە؟ یان ڕەگەزی بەرامبەریش دەگرێتەوە؟

نەریت پاساوه بۆ پەیڕەوکردنی ڕابردوویەکی تاڵ ؟ یان کوشتنی
داهێنان و نوێگەرییە؟

ژن هەمووکات قوبانیی نەریت و عورف و عاداتەکان بووە، بەبیانووی
وشەی (عەیبە) هەموو زانست و جوانییەکیان لە باڵای داماڵیوەو نووقمی حەسرەتێکی بێکۆتایان
کردووە، نەیانهێشتووە چاوی ببڕێتە ئاسۆیەکی ڕوون، هەمیشە چاویان بۆ دواوە ڕاهێناوە،

نادادپەروەری و پێشێلکردنی مافەکانیان کردووەتە ئامانجێکی بەردەوام
بۆ سەرکوتکردن و گرێیەکی ئاڵۆزی دەروونیی، بەو جۆرەی، ژن هەمیشە خۆی پێ کەمبێ و
چاو لەدەست و چاوەڕوانبێ بۆ پێدانی میهرێکی پڕ لە بەرژەوەندیی.

ئەم جۆرە ڕادەستبوونەی تاک بە عورف و عاداتەوە گەمژەییە،
نابێت مرۆڤ کوێرانە ڕێگا بگرێتە بەر، تەوێڵی پڕ لە هیوای بە نەزانیی، بپۆشێ پێویستمان بە هۆشیاریی و بوێرییە بۆ ڕاماڵینی تۆزی سەر نەریتە
لەقاڵبدراوەکان، عەقڵ و لۆژیک پێویستیان بە خستنەکارە بۆ بەرپاکردنی شۆڕش دژی نەریتە
کوێرو کەڕەکان.

مرۆڤی ژیر هەم ڕێز لە عورفێک دەگرێت کە لەڕابردوودا باو و
باپیرانی پەیڕەویانکردووە، هەم بەهاو پێوانە بۆ هەڵسەنگاندنی عورفە لەقاڵدراوەکان
دادەنێت و، ناهێڵێت عەقڵ تووشی پەککەوتن بێ و پاشکۆیی هەڵبژێرێ.

بۆ دەربازبوون لە نەریت و پەیڕەوکردنی لە کۆمەڵگا، پێویستمان
بەم دەستەواژانە دەبێت، من هەم، تۆ هەیت، ئەو هەیە، ئێمە هەین، بیردەکەینەوە، بڕیاردەدەین،
جیاواز دەڵێن و جیاواز بیر دەکەینەوە، یەکدی بە جیاوازییەکانەوە قبووڵ دەکەین، ئەمەیە
فریادڕەسی ئەو دەردە کوشندەیەی کە دەمێکە زۆربەمانی گەمژە کردووەو، ناشتوانین لێی
دەربازبین.

ـــــــــــــــــــــــ

نووسەر و ڕۆژنامەنووس

28/07/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 1,402 📊 Click Here