نێچیرڤان بارزانی: چیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت و پێشمەرگە موڵکی هیچ حزبێک نییە

نێچیرڤان بارزانی: چیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت و پێشمەرگە موڵکی هیچ حزبێک نییە

جار بینراوە: (17)

-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، کوردستان پێویستی بە یەک فەرماندە، یەک هێز و یەک وەزارەت هەیە و بەم هەنگاوەش چیتر هیچ هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی کارگێڕیی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێتەوە.

لە ەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی حزبی نییە و موڵکی هیچ حزبێک نییە، بەڵکو هێزێکی یە، بۆیە پێویستە لەمڕۆ بەدواوە رەنگدانەوەی یەکگرتوویی و یەکریزی لە ناو ریزەکانیدا ببینرێت، هاوکات ئاماژەی بە قارەمانێتییەکانی رابردووی ئەم هێزە کرد و وتی: “پێشمەرگە لە کۆبانێ لاپەڕەیەکی گەشیان لە مێژووی بەرگریی گەلی کورددا تۆمار کرد”.

سەبارەت بە لەگەڵ بەغدا و پێگەی دەستووریی هێزەکە، سەرۆکی هەرێم روونیکردەوە کە پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و بەهێزکردنیشی لە خزمەتی ئاسایشی عێراقدایە. لە هەمان کاتدا داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بکات و ئەرک و پابەندییەکانی بەرامبەری جێبەجێ بکات، وتیشی: “زۆر گرنگە لە داهاتوودا هێزی پێشمەرگە پڕچەک بکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر دەستی سەرۆک مەسعود بارزانی دەستی پێکرد، هەروەها سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی هاوپەیمانانی کرد لە پرۆسەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی ەکەیدا، سەرۆکی هەرێم سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کرد بۆ نیشاندانی ئیرادەی سیاسییان لە پێناو سەرخستنی ئەم پرۆسەیە، لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزاریی تایبەت بۆ پشتگیریی بەردەوامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم هەنگاوە نیشتمانییە.


👤
Live: 138 Today: 1,278 📊 Click Here