نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

جار بینراوە: (26)

-

رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک
وەزیران و بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت
.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی پارتی نێچیرڤان بارزانی پێش نیوەڕۆی
ئەمڕۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقە و زۆربەی
لایەنە شیعەکانی تێدایە کۆدەبێتەوە.

دواتر لەگەڵ هەر یەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی
کاربەڕێکەری عێراق و عەلی زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە
.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها لەگەڵ لایەنە سوننەکانی عێراقیش کۆدەبێتەوە.

سەردانەکە لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەتی عێراق چڕبوونەتەوە و ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، عەلی
فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا و 30 رۆژی
لەبەردەمە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی
.

عەلی فالح زەیدی رۆژی 2ی ئایاری 2026 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت سەردانی هەرێمی کرد. دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک
بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە هەولێر، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ
بافڵ تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید، رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبووەوە
.

بابەتى تر

👤
Live: 64 Today: 1,344 📊 Click Here