مەسعود بارزانی و مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە

-
لە کۆبوونەوەیەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین،
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان “ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی
هەرێم” تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی
ئایاری 2026، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی
بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری
گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی
ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
بەپێی هەواڵەکە هەر لە
دیدارەكەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی
سیاسیی هەرێم.















Post Comment