موزه‌فه‌ر شافیعی، هاوسه‌ری به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كۆچی دوایی كرد

–
موزه‌فه‌ر شافیعی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆ و بێژه‌ری ناوداری كوردی رۆژهه‌ڵات و ئه‌كته‌ری ده‌نگی ئێرانی كه هاوسه‌ری به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمانی گه‌وره راوێژكاری مه‌سرور بارزانی بوو، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆچی دوایی كرد.
پرسه‌ی موزه‌فه‌ر شافعی كوڕی میرزا مارفی شافعی و سه‌كینه خانمی قادری خه‌ڵكی مه‌هاباد بووه، و هاوسه‌ری به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، رۆژی شه‌ممه 2026/8/8 له كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 7ی ئێواره له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات ده‌بێت. پرسه‌ی ژنان و پیاوان له هه‌مان مزگه‌وته.
موزه‌فه‌ر شافیعی، ساڵی 1956 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له‌شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه و له قۆناغی ئاماده‌ییدا رووی له شانۆ كردووه. له‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین شانۆنامه‌ی له شاری مه‌هاباد نمایش كردووه و له ساڵی 1973 بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن چووه‌ته به‌ریتانیا.
شافیعی له‌كۆلێژی هونه‌ری دارلینگتۆن شانۆی خوێندووه و دوای ته‌واوكردنی خوێندن، له‌سه‌ر شانۆ له رۆڵی دا ده‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها له‌ژماره‌یه‌ك فیلم‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانیدا به‌شداری كردووه، زۆرجار رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گێڕاوه.
له‌كاتێكدا كه خوێندكار بوو، موزه‌فه‌ر په‌یوه‌ندی به كۆنفیدراسیۆنی خوێندكارانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه كرد، كه رێكخراوێكی خوێندكاری چه‌پ و دژبه‌ری رژیمی په‌هله‌وی بوو.
دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی كه‌شی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، جارێكی دیكه ئێرانی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
شافیعی له‌كه‌ناڵی بی بی سی فارسی وه‌ك پێشكه‌شكار و ئه‌كته‌ری ده‌نگی كاری كردووه. نواندنی ده‌نگی بۆ جێرمی كلاركسن له وه‌شانی فارسی دۆبلاژكراوی به‌رنامه‌ی ئۆتۆمبێلی “تخت گاز” كردووه كه یه‌كێك بوو له‌ناسراوترین و به‌رده‌وامترین به‌رهه‌مه‌كانی بۆ بینه‌رانی فارسی زمان.
ئه‌م به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه به‌ناوبانگه‌ی بی بی سی له به‌ریتانیا تایبه‌ته به ئۆتۆمبێل و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی ئیمی و بافتا.
بێگومان “ته‌خت گاز”یش خاوه‌نی هه‌وادارێكی گه‌وره‌یه له‌وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان، ئه‌و هه‌وادارانه‌ی كه سه‌یری به‌رنامه‌كه ده‌كه‌ن له وڵاته‌كانی خۆیان دۆبلاژ كراوه.
شافیعی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له به‌شی فارسی رادیۆ ژاپۆن، NHK، بێژه‌ری هه‌واڵ بووه.
هه‌روه‌ها به رۆڵ بینین له‌به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك “بیست و دوانزه”، “سێیج” و “پۆیرۆ” ناسرابوو. كاری دیكه‌ی فیلم و ته‌له‌فزیۆنی بریتین له “ته‌ل”، “ماڵی سه‌دام”، “ڕۆبنسنهكان”، “كوڕه‌كه لهپانتهری په‌مه‌یی”، پۆیرۆی ئاگاتا كریستی”، “بارمته‌كان”و “فڕینی 103: چیرۆكی ناوه‌وه”.
موزه‌فه‌ر شافیعی جگه له‌چالاكییه هونه‌ریه‌كانی، له‌چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له‌به‌ریتانیا به‌شدار بووه و به‌شداری له‌پێكهێنانی ناوه‌ندی رۆشنبیریی كورد له له‌نده‌ن كردووه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ئه‌مریكا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی موزه‌فه‌ر شافیعی و ستایشی داهێنان و میهره‌بانی و رۆڵی له‌بواری هونه‌رو شانۆدا كرد.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، راوێژكاری باڵای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا. پێشتر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه لهئهمریكاو به‌ریتانیاو په‌یامنێری رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز بووه.





















Post Comment