مه‌سرور بارزانی‌ و مالیكی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاووتوێ كرد

مه‌سرور بارزانی‌ و مالیكی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاووتوێ كرد

جار بینراوە: (973)

–
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراقیان تاووتوێ كرد، جهختیشیان كردهوه كه “كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا لهسهر بنهمای دهستوور و رێككهوتنهكان چارهسهر بكرێت”.

ماڵپهڕی حكومهتی ههرێم بڵاویكردهوه كه ئهمڕۆ شهممه 11/22، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له نووری مالیكی سهرۆكی هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا كرد.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “له كۆبوونهوهكهدا دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسهی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران و ههوڵ و گفتوگۆی لایهنه سیاسییهكان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی فیدراڵ تاووتوێ كرا”.

راشگهیهندراوه كه “له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵ لهسهر بنهمای دهستوور و ڕێككهوتنهكان”.

بابەتى تر


👤
Live: 157 Today: 1,182 📊 Click Here