مه‌سرور بارزانی: هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه

–
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه عێراق له قه‌یرانی ئابووریدایه و بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە هەرێم بۆتە چارەسەر بۆ ئەوەی عێراق لەو قەیرانە دەربچێت، ده‌شڵێت:”هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه”.
*ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق باشتر بكه‌ین.
*لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه.
*ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی ئابووریی عێراق بده‌ین.
*هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی نوێ له‌باره‌ی پرسی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌چن.
*ئه‌زموونێكی سهركهوتوومان هه‌بووه له دابینكردنی كاره‌با.
*ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه نزیكه‌ی دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با به عێراق بده‌ین.
*پێمان باشه چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت.
*پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بكه‌نه‌وه.
*هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه.
*له هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر بێت، سه‌قامگیر ده‌بێت.
*پێشتر هه‌وڵێكی جددی هه‌بووه ئابووریی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت.
*هه‌فته‌ی داهاتوو قسه‌ی جددی له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ده‌كرێت.
*- قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، نابێت مووچه تێكه‌ڵی هیچ پرسێكی سیاسی بكرێت و به‌ڵێنی داوه بابه‌تی موچه تێكه‌ڵاوی هیچ بابه‌تێكی تر نه‌كرێت.
*عێراق خۆی له قه‌یرانی ئابووریدایه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه هه‌رێم بۆته چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و قه‌یرانه ده‌ربچێت.
*هه‌وڵمان داوه و توانیومانه مووچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك بده‌ین.
* روانینێكی تازه هه‌یه له به‌غدا و تێگه‌یشتنێكی باشتریان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم.















Post Comment