لە سنووری کەرکوک هێرشکرایە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق

لە سنووری کەرکوک هێرشکرایە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق

جار بینراوە: (1.4K)

لە سنووری قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە هێرشکرایە سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی عێراق و هاوکات ئامادەباشیی ئەمنی لە ناوچەکە زیاتر کراوە.

بە پێی زانیارییەکانیکاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک گوندی بەتمە لە کەرتی ئەلبوحەمدانی سنووری قەزای حەویجە، بە چەکی قەناس دەستڕێژی تەقە لە خاڵێکی سەربازیی فەوجی یەکەمی لیوای مەغاوێری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کراوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی بە کامێرای گەرمیی خاڵە سەربازییەکە گەیاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە جموجۆڵ و ئاڵۆزییە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و سووریا زیادیان کردووە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ و گرتەی یی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە بەزاندنی سنوور لەلایەن چەکدارانەوە

لای خۆشیانەوە، سەرچاوە فەرمییەکان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕێوشوێنی توندی ئەمنییان بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان گرتووەتەبەر.

بابەتى تر


👤
Live: 102 Today: 276 📊 Click Here