قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەستێنراوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەستێنراوە

جار بینراوە: (19)

-

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل سەبارەت
بە جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەڵێت، “گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان بەردەوامە
و ناکرێت سەردانی ئیمراڵی تەنیا لەسەر قسەی یەک بەرپرس بکرێت یان رابگیرێت، دەتوانین
بڵێین پرۆسەکە هەڵپەسێردراوە یان وەستێنراوە
“.

قەرەیلان ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی
نیسان، بە بۆنەی 1ـی ئایار، جەنگی ی کرێکاران، لەچاوپێکەوتنێک
دا لەبارەی چوونی شاند بۆ ئیمراڵی
دەڵێت “ناکرێت ئەم کارە ببەسرێتەوە بە قسەی تاکە بەرپرسێک و ئەو بڕیاربدات کە
چیتر چوونی شاند بۆ ئیمراڵی سوودی نییە، چونکە مامەڵەیەکی لەم شێوەیە متمانە بۆ کەس
دروست ناکات و بە مانای ئەوە دێت کە هیچ یاسایەک نییە؛ بەڵكو دەبێت رێکخراوەکان بە
گوێرەی بڕیارە کارگێڕییەکانیان کار بکەن، بەڵام ئەمانە بۆ رای گشتی ئاشکرا و روون
نەکراوەتەوە، تەنیا کارێک کە بە فەرمی کرابێت، ئەرکی کۆمیسیۆنی پەرلەمان و ەکەی
بووە
“.

هەروەها دەڵێت “هەرچەندە لە 27ـی ئاداری ئەمساڵدا،
شاندێکی حکومەتی تورکیا و شاندێکی دەم پارتی، لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، کە چاوەڕوانییەکی
زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەوەندەی تێی بگەین، ئەو گفتوگۆیانەی کران، ئەنجامێکی ئەوتۆیان
نەبووە، بەڵام لەو کاتەوە بە دواوە، نەبوونی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان،
ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی پرۆسەی ئاشتی
“.

بە وتەی قەرەیلان، لە مانگی رابردووەوە رێگە بە هیچ دیدارێک
لەگەڵ ئۆجەلان نەدراوە و دەڵێت “بە ئاشکرا دەبینرێت پاش ئەم گفتوگۆیە، بە کاریگەریی
رووداوە هەرێمییەکان، هەلومەرجەکان و هەندێک پرۆسەی ناوخۆیی، هێزە بڕیاربەدەستەکان
بە گونجاویان زانیوە کە هەنگاوەکان بوەستێنن یان دوای بخەن. بە هەبوونی ئەو ە
فەرمییەی بەرئەنجامی کاری چەندین مانگی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان، بەرەوپێش نەچوونی
پرۆسەکە، جگە لەمە هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێت
“.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,373 📊 Click Here