قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاری لای ئێمە تەنها دروشم نییە، بەڵکو پێویستە بەکردار جێبەجێ بکرێت

قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاری لای ئێمە تەنها دروشم نییە، بەڵکو پێویستە بەکردار جێبەجێ بکرێت

جار بینراوە: (258)

-

ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند: کاتێک ژنان بەهێز دەکرێن و دامەزراوە و ئابووری بەهێز دەبن و کۆمەڵگەش سەقامگیر دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، “سلێمانی هەمیشە لە بوارە جیاوازەکاندا رۆڵی گرنگی لە ناوچەکەدا هەبووە”.

راشیگەیاند، “هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی چالاکی عێراقە و دەتوانێت بەشداربێت لە گەشەکردنی عێراقدا”.

ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە وتەکانی قوباد تاڵەبانی لە میانەی ەکەی لە دووەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا:

گۆڕانکاری لای ئێمە تەنها دروشم نییە، بەڵکو پێویستە بەکردار جێبەجێ بکرێت.

پێویستمان بە بونیادنانەوەی ئابووری هەیە.

سەقامگیری پێویستی بە فرەچەشنی داهات هەیە.

پێویستە ژنەکان لە ناوەندەکانی بڕیارەکاندا بن.

نابێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستین.

پێویستە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان فرەچەشن بکرێن.

هەرێمی کوردستان لە ناوجەرگەی بازاڕەکاندایە.

تێچووی ململانێ بەردەوامەکان زۆرە و کاتی ئەوەیە دەرفەت بە ئاشتی بدەین.

حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتی زیاتر بۆ بوژاندنەوەی ئابووری دەڕەخسێنێت.

لە جەنگی ئێراندا عێراق و هەموو لایەنەکان زەرەرمەندبوون.

بابەتى تر

👤
Live: 106 Today: 1,416 📊 Click Here