عه‌باس عه‌راقچی: جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه له ئه‌ستۆی ئه‌مریكادایه
![]()
–
هاوكات له‌گه‌ڵ راكه‌یاندنی ئیسرائیل كه له ناوچه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، سوریا و غه‌ززه ناكشێته‌وه. عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی دوێنێ راگه‌یه‌ندرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی جیاجیادا له‌گه‌ڵ هاوتا توركی، میسری و عێراقییه‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا، دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌ستدرێژی و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان به ته‌واوی رابگیرێن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی كۆتاییهاتنی جه‌نگ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
لای خۆیانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته باسیان له‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئێران ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان ده‌بێت و پێویسته هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیش بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری چڕبكرێنه‌وه.















Post Comment