شەپۆلی ناڕەزایەتی لە شارە گەورەکانی بەریتانیا: داکۆک کەمپینێکی دژی چەکداری حیزبی ڕاگەیاند

شەپۆلی ناڕەزایەتی لە شارە گەورەکانی بەریتانیا: داکۆک کەمپینێکی دژی چەکداری حیزبی ڕاگەیاند

جار بینراوە: (13.8K)

لە ڕێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، شەقامەکانی شارە گەورەکانی بەریتانیا بوونە گۆڕەپانی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکی مەدەنی و ئاشتیانە کە لەلایەن ڕێکخراوی داکۆکەوە ڕێکخرابوو. ئەم چالاکییە فراوانە کە لە یەک کاتدا لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر بەڕێوەچوو، پەیامێکی ڕوونی هەڵگرتبوو سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی کوردستان. بەشداربووان کە پێکهاتبوون لە چین و توێژە جیاوازەکانی ڕەوەندی کوردی، بە یەک دەنگ دروشمی (چەک بۆ پاراستنی نیشتیمانە، نەک بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیان)یان دەوتەوە. ئەم دروشمە ڕەنگدانەوەی ئەو ئازارە قووڵەیە کە کۆمەڵگای کوردی بەهۆی ململانێ چەکدارییەکانەوە پێی گەیشتووە.

تەوەری ئەم چالاکییە جەختکردنەوە بوو لەسەر مەترسییەکانی مانەوەی گروپە میلیشیاکان و دەستوەردانی حیزب لە ناو هێزە ئەمنییەکاندا. ئامادەبووان بە توندی داوایان کرد کە دەبێت دەستبەجێ ئەم گروپە چەکدارییانە هەڵبوەشێنرێنەوە و هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو جێگەیان بگرێتەوە. ئەوان پێیان وابوو کە مانەوەی هێزی چەکدار لە ژێر کۆنترۆڵی حیزبدا، نەک تەنها ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو دەبێتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد و مافە مەدەنییەکانی هاوڵاتیان. ئەم پەیامە لە تاراوگەوە نیشانی دەدات کە کوردانی دەرەوەی وڵات بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و بێدەنگ نابن.

لێدوانى بەشداربوان لە شارى لەندەن

لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا، ئەندامانی ڕێکخراوی داکۆک سەرکۆنەی حکومەتی هەرێمی ان کرد لە بەرامبەر کەمتەرخەمییان لە کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی هاوڵاتیاندا. دیاردەی چەکداری و ئاسانکاری بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک، کۆمەڵگای کردووەتە ژینگەیەکی ناسەقامگیر کە تێیدا بچووکترین کێشە دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە. پەیامی ئەم چالاکییە ئەوە بوو کە دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و یاسای توند دابنێت بۆ قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، تاوەکو ئاشتی کۆمەڵایەتی بگەڕێتەوە بۆ ناو خێزانەکان و شەقامەکان.

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 267 📊 Click Here