شارەوانیی سلێمانی: چاکسازییکردن لە شەقامەکانی شاری سلێمانی خێراترکراوە

شارەوانیی سلێمانی: چاکسازییکردن لە شەقامەکانی شاری سلێمانی خێراترکراوە

جار بینراوە: (15)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هەڵمەتی چاکسازییکردن لە شەقامەکانی شاری سلێمانی خێراترکراوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە، کە سبەی هەینی 1ی ئایاری 2026، لە لایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی، دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی)، لە کاتژمێر 8ی شەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ڕەشکردنەوە، پاککردنەوەی شەقامەکە و ئامادەسازیی بۆ کاری قیرتاوکردن، تا بە زووترین کات شەقامەکە ئامادە بکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن”.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، “داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، رێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن”.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,373 📊 Click Here