شارەوانیی سلێمانی: قوربانیکردن لە شەقام و گەڕەکەکان قەدەغەیە

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی
ئایاری 2026، لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند؛ پێویستە
قوربانیکردن لە کوشتارگەکاندا و کاری ئاژەڵداریش لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان
بکرێت، بە پێچەوانەشەوە لەسەر شەقام و گەڕەک و ناو ماڵاندا رێگەپێدراو نییە و سەرپێچیکاران
رووبەڕوو رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
راشیگەیاند؛ لەو پێناوەشدا
داواکارین لە لایەنە دارەکان و مامۆستایانی ئاینی بەشداریی هەڵمەتێکی هۆشیاریی
بکەن و لەسەر ئەم بابەتە هانی خێرخوازان بدەن کە پابەندبن بە رێنماییەکانی شارەوانیی
و قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری سلێمانی، تاوەکو لە
كوشتارگەكان ئاژەڵەكانیان بۆ قوربانیكردن ئامادە بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە
هاووڵاتییان خاوێنی شۆستە و شەقامەکان رابگرن و سەرپێچی رێنماییەکان نەکەن، چونکە
بەو کارە دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و شێواندنی ژینگە و پیسکردنی شۆستە و
شەقامەکان، و تیمەکانمان لە بەشی خزمەتگوزاریی و زیادەڕەویی بە هاوکاریی لیژنە
هاوبەشەکان رۆژانی جەژن لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی خاوێنی و تەندروستی هاوڵاتییانی
خۆشەویست.













Post Comment