سێ کەس بە تۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکران

جار بینراوە: (157)

-

پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو کەسی بەتۆمەتی بڕینی
داری سروشتی و تەختکردنی زەوی بەنایاسایی دەستگیرکردوە و تۆمەتبارێکی دیکەش خۆی ڕادەستی
پۆلیس کرد
.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026 بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی
پۆلیسی دارستانی عەربەتەوە دوو کەس بەتۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی و تەختکردنی زەوی
بە نایاسایی لە سنووری دۆڵی دووکانیان دەستگیرکران
.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە دار بەڕووی
بڕاوەی پێ بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی
.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە مەفرەزەیەكی
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لە سنوری گوندی میراوا بینیان دوو دار بەڕووی
بەتەمەن قەدەکانیان پاککراون بەمەبەستی وشک بوونیان
.

ئەوەشی خستەڕوو کەپاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا زانیاری لەسەر کەسی تۆمەتبار کۆبکرێتەوە
و دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی
دارستانی ماوەت کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 110 📊 Click Here