سیاسەت لە نێوان قوربانیانی درۆن و بارهەڵگردا؟
دلێر محەمەد نوری
سیاسەت لە نێوان قوربانیانی درۆن و بارهەڵگردا؟
دلێر محەمەد نوری
-هەست و هەڵوێست!
کاتێک درۆنێک لە ئێرانەوە یاخود لە لایەن گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق خۆی دەکات بە ناو کەمپێکی پێشمەرگە و خێزانی خزمانی ڕۆژهەڵاتدا، لە باشور. کاتێک لاشەی کوڕ و کچی نازدار لەت و پەت ئەکات. نە کامێرای چاودێری هەیە وێنەیان بگرێ و نە کەسیش چاوی بە ساتی تەقینەوەکە و هەلاهەلابوونی درونەکە و مردن و بریندابوونی مرۆڤەکان دەبینێ، تا لە مێشکی خۆیدا وێنای ئەو ئافات و کارەساتە تراژیدییە بکات. مەگەر هەر ئەو هەڤاڵ و هاوڕێ زیندووانە بتوانن ئەو وێنانەمان بۆبکێشن ، ئەمە ئەگەر بواردرا یان مایک و کامێرا زۆر و زەوەندەکان ئارەزوویان کرد و سەرێکیان لە زڕکۆێزەڵە و کۆیە یان هەرچ شوێنێکی دیکە کەمپی ئاوارەکان کرد.
هەڵبەتە درۆنی تورکی و کادر و چالاکوانی پەکەکە و کەمپی مەخمووریش ساڵانێکی زۆر هەمان دەرد و کارەساتیان بەسەردا داهات.
گەر مرۆڤ ساتێک لە گەڵ خۆیدا دابنیشێ و بیرێک لەو ساتەوەختە کارەساتبارانە بکاتەوە، دەکرێ هەم هەست و شعوری بجووڵێ و هەمیش هەڵویستی لێ ببینرێ. بەڵام ئەم کارە هەم مرۆڤی بە هەست و هەم پڕ خەیاڵ و هەم بە هەڵوێستیشی گەرەکە.
-مرۆڤ و کامێراکانی چاودێری!
مرۆڤەکانی ئەمڕۆ، وەک چۆن تا ژەمە خواردنێکی ماڵەوە ئەخۆن، دە ژەمە فاست فوودی دەرەوەی ئەکەن بە سەردا، ئاوهاش تا کارەساتێکی ڕاستەقینەی بێ ڕیکلام و بێ وێنە و بێ ئەیانجووڵێنێ، دەیان ڕووداوی بەر کامێراکانی چاودێری ماڵان و سەرشەقامەکان باوکەڕۆیان پێ ئەکەن. مرۆڤەکان توانای بیرکردنەوە و هەڵوێست وەرگرتنیان نەماوە، مەگەر سۆشیاڵ میدیا و وێنە و ی فەیک کۆمەکیان پێ بکات، تا هەڵوێستێک بنوێنن.
-سیاسەت لە باشور، پەرادۆکسێکە لە هەڵوێست!
تۆ تەماشا ئەو هەموو کوڕ و کچە نازدارەی ڕۆژهەڵات ئەمڕۆ و ئەو هەموو قوربانیانەی باکور لە دوێنێ، تۆ تەماشای ئەو هەموو پەلامارە مووشەکی و درۆنییانەی دوێنی کەمپی مەخموور و ئەمڕۆی کەمپەکانی خزمانی ڕۆژهەڵات و ئەو هەموو تیرۆرانەی بە درۆن و ئەو هەموو بۆمبە ماگنێتانەی بە ئۆتۆمبیلەکاندا تەقینەوە، نە نەخۆشخانەیەکی هەولێر یان سێمانی خستە ئامادەباشیەوە و نە سەرۆک و سەرکردەیەکی پارتی یان یەکێتی هێنایە قسە. نە پیاوانی حزبی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکان کرد و نە سەرۆک و سەرکردەکانی ناچار بە خوێن بەخشین کرد.
چونکە بۆ ئەم جۆرە لە هەڵویست دۆستی حزب و سەرکردەکان ودوژمنی کۆمەڵانی خەڵکی توڕە دەکرد، بۆیە ناکرێ هیچ جۆرە هەڵوێستێک بنوێنن. هەڵبەت بۆ تانە و تەشەر و ململانێی حزبی ماشێنی زەبەڵاحی ڕاگەیاندن ئەخنە گەر گەر درۆنێک لە دەڤەر ئەم بەر و ئەو بەر یان تیرۆرێک لەم بەر یان ئەو بەر ڕووبدات.
بەڵام تەماشاکەن چۆن بارهەگرێک لە کەرکوک و ئەو حاڵەتەی ڕووداوی هاتووچۆ، هەرچی نەخۆشخانە و هەرچی سەرۆک و حزب هەیە خستە هەلەکە سەماوخوێن بەخشین و ئامادەباشییەوە بۆ ئافەرینێکی پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک و سەرۆک وەزیرانە عەرەبەکەی بەغدا.
-دوو ڕووداو و دوو هەڵوێست!
هەموو کات لە ڕووداوی دڵتەزێنی لە وێنەی ئەوەی کەرکووکدا، هەم هەڵویست و هەم بە هاناچوونییەوە گرنگە و ئەرکیشە. نەک لە بەر ئەوەی زۆرینەی قوربانییەکان کوردبوون، بەڵام لە بەر ڕووە مڕۆڤایەتییەکەیشی.
بەڵام تۆ بڵێی شەهیدکردن و تیرۆرکردنی غەزاڵەکان و عەگیدەکان و دەنیزەکان بە درۆنی تورکی و ئێرانی و بە هاناوەچوونیان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگ و کوردانە و مرۆڤانە نەبێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ نەخۆشخانە ئامادەباشەکانی سلێمانی و هەولێر و پارتی و یەکێتی و هەرچی سەرۆک و سەرکرد و پارێزگار و کادرە حزبییەکانیان بەجێ دەهێڵین کە لە دوێنێوە ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارەکانی بارهەڵگرە سەرلێشێواوەکە!؟
هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی















Post Comment