سه‌نته‌ری‌ میترۆ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سەرۆكێك ده‌كات كه‌ خۆی بە خەمخۆری هەرێمی كردستان دەزانێت

سه‌نته‌ری‌ میترۆ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ سەرۆكێك ده‌كات كه‌ خۆی بە خەمخۆری هەرێمی كردستان دەزانێت

جار بینراوە: (23)


سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامهنووسان نامهیهكی كراوه ئاراستهی ههر سهرۆكێك دهكات كه خۆی به خهمخۆری ههرێمی كردستان دهزانێت و نووسیویهتی:

*مانگرتنهكهی شێروان شێروانی له بهندیخانه، زمانێكی تر شێوازێكی تری ناڕهزاییه لهبهرامبهر حوكمێك كه به سهركۆنهكردن و بێزاری پێشوازی لێكرا ناڕهزایی زۆری بهدوای خۆیدا هێنا، ئێستاش سهرلهنوێ دهمانگهڕێنێتهوه بۆ سهرهتای حوكمی دادگا، بێزاری و ناڕهزایی بهرامبهر بڕیاری حوكمدان و ئینجا بارودۆخی ژیانی له بهندیخانه.

*شێروان شێروانی و قارهمانی شوكری، ئازاد بكهن، مانهوهیان له زیندان ههموو رۆژێك، پرسیار دهخاته سهر ئهزمونه سیاسییهكهی ههرێم، ههڵسووكهوتی ئهم سیستهمه لهگهڵ جیاوازی و ئازادی بیڕوای سیاسی، لهگهڵ رۆژنامهنووسان و ئازادی كاركردنیان.

*پێمان مهڵێن شێروان كهیسی بیروڕا نییه، رۆژنامهنووس نییه، لهیهكهمین رۆژهوه وهڵاممان ههبووه، باوهڕ بهم چیرۆكه ناكهین، ئێستاش تا رۆژگار تێپهڕێت هاودهنگی و هاوسۆزی بۆ شێروان شێروانی زیاتر دهبێت، تووڕهیی و بێژاریش له ناوهوه و دهرهوه زیاتر دهبن، ئازادی بكهن.

*ئهمڕۆ كوردستان له ههموو رۆژێك زیاتر پێویستی به گرنگیدانه به دۆسییهی مافی مرۆڤ، باشكردنی ژینگهی ئازادی رۆژنامهگهری و، وهك بهرپرسیاریهتییهكی نیشتمانیی تهماشا بكرێت. 

*ئهم ئهركه پێویستی به ئیرادهیهكی سیاسی ڕاستهقینه ههیه به ئامانجی تهماشاكردنی دامهزراوه و كارمهندانی بواری میدیا رهخنهگران وهك هاوبهش نهك دوژمن، ئهمهش ههندێك لهو بۆچوونانه كاڵدهكاتهوه كه ساڵانێكه رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان رهخنهی لێدهگرن و بوونهته هۆی ناشرینكردنی ناوبانگی ههرێمی كوردستان.

*له ههموو دیدارێكی رهسمی سهنتهری میترۆ لهگهڵ بهرپرساندا، جهختمان كردۆتهوه كه دهستبهسهركردنی ئارهزوومهندانه، دادگاییكردنی نادادپهروهرانه و سهركوتكردنی ناڕهزایهتییهكان، دونیا له ههرێمی كوردستان دهتورێنێت، ئهوان كه سهردانمان دهكهن  ناپرسن چهند پرۆژهی نوێی ئیستراتیجی یان باڵهخانهی بهرز  و پردی تازه دروستكراوه؟ پرسیاری بهندیخانهكان دهكهن، دهپرسن له زیندانهكانتان كهس ههیه لهسهر بیرباوهڕ زیندانی كرابێت، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، رۆژنامهنووس، نووسهر ههن؟ بیری لێبكهنهوه وهڵاممان چی دهبێت؟

*ئهمڕۆ شێروان و قارهمان ئازاد بكهن، باشتره له سبهی.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,373 📊 Click Here