سروه‌ محه‌مه‌د: كێشه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركرا

سروه‌ محه‌مه‌د: كێشه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركرا

جار بینراوە: (15)


سروه محهمهد بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی له پهرلهمانی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه دوای بهدواداچوون و كۆبوونهوهی چڕمان لهگهڵ وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق سهبارهت به پرسی بهرههمی تهماتهی جوتیارانی ههرێمی كوردستان، بهتایبهت لهم كاتهدا كه وهرزی پێگهیشتنی بهرههمهكهیه و جوتیاران  بهدهست كێشهی ساغكردنهوهی بهرههمهكانیان و  زهرهر و زیانێكی زۆرهوه دهناڵێنن، كێشهی بهرههمی تهماتهی جوتیارانی ههرێم چارهسهركرا.

بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكێتی دهڵێت: “وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق رهزامهندی نیشاندا لهسهر بڕیاری ناردنی بهرههمی تهماتهی جوتیارانی ههرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوهڕاست و خواری عێراق”.

دهشڵێت: “ئهم ههنگاوه بهشێكه لهو كار و پڕۆژانهی پێشتر بهڵێنمان پێدابوون، به مهبهستی پاڵپشتیكردنی كهرتی كشتوكاڵ و ساغكردنهوهی بهرههمی ناوخۆیی”.

 سروه محهمهد باس لهوهش دهكات كه “ئهم بڕیاره دهبێته هۆی پاراستنی مافی جوتیاران و قهرهبووكردنهوهی ماندووبوونیان، تاوهكو رێگری بكرێت له زیانی زیاتری داراییان”.

راشیگهیاند كه “ئێمه ههمیشه بهردهوام دهبین له داكۆكیكردن له مافهكانی هاوڵاتیان و جوتیارانی خۆشهویستمان، و ئهمهش بهشێكه لهو ئهركهی كه لهسهر شانمانه بۆ خزمهتكردنی كهرتی كشتوكاڵی ههرێم”.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,629 📊 Click Here