رێگە بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت هاتوچۆ بکەن

رێگە بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت هاتوچۆ بکەن

جار بینراوە: (179)

-

لیژنەی ئەمنی پارێزگای
هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان ڕێگە بە ماتۆڕسکیل
و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت لەناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا هاتوچۆ بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا
هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
و ماتۆڕسکیلەکان دەکەینەوە، کە لە سبەینێوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە ناو
بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن؛ بە تایبەتی لە
ناوەندی بازاڕدا”.

هەروەها هاتووە “داواکارین
هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و
ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی
توند دەبنەوە”
.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 1,172 📊 Click Here