رێکارەکان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە

رێکارەکان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە

جار بینراوە: (26)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وردەکاری و رێکارەکان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هاوڵاتییان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتەکە بەدەستبهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو پێداویستییانەی دەبێت هاوڵاتییان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەکە لەگەڵ خۆیان بیهێنن بریتین لە:

– مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کە کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.
– پاسپۆرتی رەسەن کە کارا بێت و بەسەرنەچووبێت.
– دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.

هەروەها هاتووچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە 3 شێواز و بەپێی ماوەی کارابوونی، بەم رسوماتیانەی خوارەوە دەدرێت بە شۆفێران:

– بۆ ماوەی 1 ساڵ: بڕی 60,000 دینار وەردەگیرێت.
– بۆ ماوەی 2 ساڵ: بڕی 110,000 دینار وەردەگیرێت.
– بۆ ماوەی 3 ساڵ: بڕی 160,000 دینار وەردەگیرێت.

دەشڵێت، “هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەکی خێرا مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێک تەنیا لە ماوەی 30 خولەکدا مامەڵەکە رایی دەکرێت و مۆڵەتەکە دەدرێتەوە بە شۆفێر”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,344 📊 Click Here