راپه‌ڕینی شه‌قام …

راپه‌ڕینی شه‌قام …

جار بینراوە: (1.4K)

یەکهمین راپهڕینی شهپۆلی شهقامی شار ، لە
ژن ،پیاو منداڵ ورۆشنبیر و کاسبکار و
مامۆستا و خوێندکار ، له ههموو چین و تویژینهوهکان به گیانێکی پڕله ئیرادەو تهحهدای بهرگرییهوه ، له بهردهرکی سلێمانی،به یهک دهنگ و به یهک ههڵوێست
دژ به ئینگلیزهکان وهستانهوه و راپهڕین .

بهریتانیا به پێی نهخشهو بهرنامهیهکی دیاریکراو ، پێش
ئهوهی عێراق بکهن به ئهندامی (عصبه الامم)،ویستیان پهیمانێک له نێوان عێراق
و بهریتانیا مۆر بکهن ، بۆ کۆنترۆڵی دهسهڵاتیان
و مانهوهیان له عێراق ، بۆ بهتاڵان
بردنی نهوت و ههڵسوڕاندنی کۆمپانیا کانیان .

گهلی
عێراق وحیزبه سیاسییهکان و رۆشنبیران و کهسێتییه دیارهکان .به نهێنی و به
ئاشکرا ، دژ بەو ئهو پیلانه وهستانهوه
،بهریتانیا ههموو توانای خۆی خسته گهر ،بۆ مۆرکردنی ئهو پلانه و کردی به مهرجێکی
بنهڕهتی ، بۆ وهگرتنی عێراق له (عصبه الامم )، بهرنامهکهی سهپاند بهسەر سیاسهتمهداران
و کاربهده ستانی عێراق

)گه ر ئهوپهیمانه له پهرلهمانی عێراق مۆر نهکرێ، عێراق ناخرێته
ناو (عصبه الامم )، لهوانهیه ولایهتی
موسڵ ی له سهر لاببرێت (.

ئینگلیزهکان له و بارودۆخه ئاڵۆزه و ململانیانهدا، توانیان مهبهستهکهی خۆیان بسهپێنن ،کاربهدهسته
نهتهوه پهرسته عهرهبهکانیش ناچار بکهن ، بهرامبهر ئهو پهیمانه بێ دهنگ
بن .

ئهو پهیمانه له 30 / 6 / 1930نوێ کرایهوه ، بهڵام له
تۆماره مۆرکراوه وقبوڵکراوهکهی عێراق دا ،له (عصبه الامم ) ، به هیچ شێوهیهک
باسی مافه سهرهتاییهکانی کورد نهخرابوه روو .

ئهو سهردهمه زۆر له نهتهوکانی دنیا ، له ناو خاکی خۆیاندا
، به مافی چارهنووسی خۆیان گهیشتن .

گهلی کورد به ههموو چین و تویژهکانهوه ، به یهک دهنگ وبه یهک ههڵوێست و رای گشتی ، بهرامبهر ئهو پهیمانه وهستانهوه ، به
بهرزکردنهوهی سکاڵا ویاداشت ،تهلگراف بۆ(عصبه الامم )و ناردنی نامه ی تایبهت بۆ مهندوبی سامی بهریتانیا .

له پهیمانی 1930 ئینگلیزهکان ویستیان ، نوێنهری نوێ بۆ پهرلهمانی عێراق ههڵبژێرن
، لهو سهردهمهدا ههڵبژاردنی ئهندامانی ئهو ئهنجومهنه به دوو قۆناغ ئهنجام
درا :

یهکهم
جار (منتخب ثانوی ) ههڵبژێرا، دواتر به
پێی ناوچهکان ، خهڵک له ناوچهکان ،(نائب ) یان ههڵدهبژارد .

شهپۆلی راپهڕینیشهقامی شاری سلێمانی زانیان ههڵبژاردنی
پهرلهمان بۆئهوهیه، مۆری ئهو پهیمانه
نوێ بکهنهوه ، له نێوان عێراق و بهریتانیا کرابوو.

6 ی ئهیلوولی 1930 ، راپهڕینێکی نهتهوهیی نوێ ،له رووبهرووبونهوهیهکی راستهوخۆ، له بهردهرکی سهرا، سهراپا شهقام وکۆڵان و
گهڕهکهکانی شاری سلێمانی ههژاند ،ئهو
راپهڕینه گشتی یهی شهقام ، بووه مایهی تێرامانێکی قوڵ و کاریگهر له لای خهڵک ، بهجۆرێک دهنگی دایهوه ناونرا (رۆژه رهشهکهی
ئهیلوولی خوێناوی ).

له 28ی نیسانی1930بڕیاردرا تۆفیق وههبی بهگ له (امر المدرسه العسکریه الملکییه دار
التدریب )هوه بکرێت به متهسهریفی سلێمانی ، له مانگی نیسان دا کرا به متهسهریفی
سلێمانی .

( ژیان) ستایشی زۆری ئەوکهڵه پیاوهی کرد ، له 10ی مایس داتۆفیق وههبی چووه سهرکارهکهی
، لهو کاتانهدا جم و جوڵ و ناڕهزای خهڵک بهرامبهر به ئینگلیزهکان و عێراق
بهرپا بوو ، تۆفیق وههبی بهگ هانی کوردهکانی دهدا ، بۆئهوهی بهردهوامبن
له سهر نارهزاییهکانیان دژ به ئینگلیزو عێراق.

لهو
سهرده

مهدا بزوتنهوهیهکی
ئهدهبی بهرگری و ههڵوێستی رۆشنبیری وسیاسیکورد له سلێمانی ، گهیشتبووه ئاستیرووبه رووبونهوه، حکومهتی عێراق و ئینگلیزهکان .

ئینگلیزهکان
زانیان ئهو کهسهی ئهوان دایان ناوه به متهسهریفی سلێمانی ، له گهڵ نهخشهو
بهرنامهکانی ئهوان دا نییه ، له گهڵ ههڵوێستی گهلهکهی دایه ولەگەڵ راو بۆچونی شهپۆلی شهقامه .

دوای 4 مانگ، له ئهیلوولی 1930 ، تۆفیق وههبی بهگ لهسهر
کارهکهی لابرا و گوێزرایهوه بۆ بهغداد، بهمهش شهپۆلی ناڕهزای شهقام سهری ههڵدا یهوه .

ههر
ئهو کاتهش (ف .ت)، پیاوێکی خۆبهره پێشهوه و لەب لەبان و ماستاوچی بوو ، دهمێک
بوو ههڵپهی بۆ کورسی دهسهڵات دهکرد،
ئینگلیزهکان ویستیان ئهو بکهن به متهسهریفی سلێمانی ، بۆ ئهوهی دهنگی ناڕهزای شهپۆلی شهقامی شار کپ بکهن .

(گاوهن)
موفهتیشی ئیدارهی سلێمانی بوو ، به مۆڵهتی 6 مانگ سهفهری کردبوو ، (ئهلبان)
وهکیلی (گاوهن) بوو ، ههموو دهسهڵاتێکی رههای بهڕێوهبردنی سیاسی و ئیداری
وسهربازی شاری سلێمانی پێ سپێرابوو.

ئهو گۆڕانکاری یه کت و پڕه ، بوو به هۆی سهر ههڵدانی
ئهو رووبهرووبونهوه گهورهیهی راپه ڕین ی شهقامی شار.

له
ههڵبژاردنهکهی ئهیلوولی 1930دا ،نوری سهعید کرا به سهرۆک وهزیرانی عێراق ، ههموو
ههوڵ و تواناکانی به شێوهیهکی توندو تیژ ، بۆ پێشێل کردنی مافهکانی کورد بوو
، کهوته بهربهرهکانی شهپۆلی نارهزایی شهقامی شار .

. له
5ی ئهیلوولی 1930 شهپۆلی شهقامی شاری
سلێمانی له بهردهرکی سهرا کۆبونهوه ، دهرگای قوتابخانهکان داخرا ، بێکهسی شاعیر ومامۆستا وقوتابیهکان به سروود ی نیشتمانی شاریان زیاتر ههژاند .

ورهی پۆڵاینی شهپۆلی
شهقامیان باڵاتر کرد ، بازاڕودوکانه
کان کپ و بێدهنگ بوون ، دهنگی نارهزای خهلک به جۆرێک سهرای ههژاند ، خۆیان له پروپاگهندهی ههڵبژاردنی
نوێنهری راستهقینه ی خۆیان دا دهبینیهوه .

شهپۆل شهپۆل خهڵک بهردهوام بوو له خۆپیشا ندان و نارهزایی ، چهند دروشمێکیان بهرز
کردهوه :

رهوابێ مهتالیبی کورد

بهرقهرار بێ عهدالهتی عوسبه ت لئومهم

سهعات 9ی بهیانی 1930 ،شهپۆلی خهڵکی شار ، له خۆپیشاندانێکی گهورهو فراون
دا ، به یهک دهنگ ، بە یەک هەڵوێست ،
دوایان له دهسهڵاتداران کرد، بواریان بدهن ،خۆیان نوێنهری راسستهقینهی خۆیان
ههڵبژێرن .

بهڵام ئهوان بههیچ جۆرێک ، ئهو مافهیان پێ رهوا نهبینین ، ئینگلیزهکان به پێ ی بهرنامهو نهخشهو پلانهی خۆیان، چهند کهسێکی بهکرێگیراو ههلپهرست یان
دانابوو، بۆ نوێنهری شاری سلێمانی .

ههر ئهو رۆژه ههیئهتی
تهفتیش بۆ سهپهرشتیی ههڵبژاردنی(منتخب سانهوییهکان )یان ، (30)
کهسێکیان لهسهرای سلێمانی کۆکردەوە بۆ ههڵبژاردنی نائیبهکان .

سهرانی (ههیئهی وطنیة) توندوتیژ نهبوون ، له بهر ئهوه
بهشداریان له خۆپیشاندانهکهدا نهکرد ، فایهق بێکهسی شاعیرله گهڵ قوتابییهکانی
زانستی دا ، دوکانه کراوهکانیان داخست
، رۆڵی سهرهکی و دیاری له ههژانی شهپۆلی شهقامی راپهڕین ی
شاردا بینی .

دهنگی
سروودی گرامهفۆنی چایخانهکان تێکهڵ به هوتاف و شیعاراتی شهپۆلی شهقامدهبوو ، رێگای هاتو چۆی سهراو دهرهوهی سهرایان گرت .

سهرچاوکان :

1-نهوشیروان مستهفا ،
عێراق :سهردهمی قهڵهم و موراجهعات له(1921- 1931)

2- محهمهد رهسول هاوار
،شیخ مهحمودی قارهمان و دهوڵهتهکهی خواروی کوردستان

3-جهمال بابان ، سلێمانی
شاره گهشاوهکهم.

4-عهبدوڵڵا کهریم مهحمود
، شهشی رهشی ئهیلوول و یهکهمین جهماوهری
شار ،ژماره 2553ی نوێ .

5-عهبدوڵڵا کهریم مهحمود
،راپهڕینی سهرای سلێمانی ، شهشی ئهلوولی سوور کرد ، ژماره 1941.

05/09/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 103 Today: 2,038 📊 Click Here