دەربارەی حشدی شەعبی و هەڵوێستی نوێنەرانی کورد لە بەغدا..

دەربارەی حشدی شەعبی و هەڵوێستی نوێنەرانی کورد لە بەغدا..

جار بینراوە: (18)

(ێکی عمری حاجی عنایت ی حشدی شەعبی و هەڵوێستی نوێنەرەکانی کورد لە بەغدا لە ٢٨/١١/٢٠١٦ لە رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوبوەتەوە)

بۆ زانیاری خوێنەران دواتر بۆم روون بوویەوە،

ئەوانەی دەنگیان بە یاسای حشد داوە

فڕاکسیونەکانی ( پارتی ، یەکێتی، گۆڕان) بوون

(فڕاکسیۆنی یەکگرتوو ، کۆمەڵ وەک ناڕەزایی بەشداری دانیشتنەکەیان نەکردوە)

ده‌نگدانی هه‌ندێ له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به یاسای حه‌شدی شه‌عبی له پای چی؟!

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێڕاق یاسایه‌كی به ناوی یاسای (ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی) په‌سه‌ندكرد و به پێی ئه‌م یاسایه له‌مه‌ودوا ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بنه دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی و هه‌موو ئه‌و ماف ئیمتیازاتانه‌ی ده‌بێت كه سوپای عێڕاق و هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌یانه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وازهێنان له سوپا و روكردنه حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێكردوه. سوپای عێڕاق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێ.

ئه‌مه‌ی ئێستا له عێراق روده‌دات له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا، دوای روخانی رژێمی شاهه‌نشاهی و هاتنی حكومه‌تی (ولایه الفقیه) له ئێڕان رویدا، سوپای پاسداران جێگای ئه‌رته‌شی ئێرانی گرته‌وه، شتێك نه‌ما به ناوی ئه‌رته‌ش(سوپا) دواتر وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی لاواز دروستكرایه‌وه، بووه پاشكۆی سوپای پاسداران به ئێستاشه‌وه.

ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ كۆپی ئه‌زمونی ئێرانه، له عێڕاق دوباره ده‌بێته‌وه، بێدودڵی ئه‌كرێت بڵَێین ئه‌مه یاسای (پاسداری شه‌عبی)ـه.

له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه حه‌شدی شعبی دوژمنایه‌تی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان نه‌شاردوه‌ته‌وه، روداوه‌كانی دهوزخورماتو، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه ، قه‌ره‌ته‌په، خانه‌قین و داقوق سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌ن.

له كاتی ده‌نگدان به یاسای حه‌شدی شه‌عبی سونه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد به‌ڵام هه‌ندێ له فڕاكسیۆنه كوردیه‌كان ده‌نگیان به‌م یاسایه دا.

وا پێشبینی ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و دوای شه‌ڕی داعش هه‌رێمی كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كان خۆیان بۆ شه‌ڕێكی گرانتر ئاماده‌بكه‌ن ئه‌ویش شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیه، له پشته‌وه‌شیان سوپای پاسدارانه، له‌و كاته‌دا ئه‌بێت ئه‌و نوێنه‌ره كوردانه‌ی كه له به‌غدان و ده‌نگیان به‌م یاسایه داوه چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستان بده‌نه‌وه؟ چۆن وه‌ڵامی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی پاسدار شهعبیهكاندا شه‌هید ئه‌بن؟

بۆچی نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێڕاق تا ئێستا نه‌یانتوانیوه، یاسایه‌كی له‌م جۆره بۆ پێشمه‌رگه ده‌ربكه‌ن ؟َ پێشمه‌رگه‌ش بكرێته هێزێكی فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق، ئایا نه‌ده‌كرا له‌بری ده‌نگدانیان به یاسای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وانیش گه‌ره‌نتی تێپه‌ڕاندنی یاسای هێزی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن؟.

له یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانی كوردم له به‌غدا پرسی بۆچی ده‌نگتان داوه به یاسای حه‌شدی شه‌عبی؟ له وه‌ڵامدا وتی:

یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوایه داعش هه‌موو عێراقی داگیر ئه‌كرد به كوردستانیشه‌وه.

دووه‌م: وتی بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندان و مامۆستایانی هه‌رێم له به‌غداوه دابین بكه‌ین

سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م ئه‌رگۆمێنتی ئه‌و به‌ڕێزه منیش ئه‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له یاد چوو بوو كه تێك‌شكان و لوتشكانی داعش له سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، ماوه‌ی زیاتر له دو ساڵه داعش شه‌ڕی كورد ئه‌كات ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی نه‌كردبێت ، نه‌ماندیوه حه‌شد یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی دابێت(گوندی به‌شیر وه‌ك نمونه)، به‌رده‌وام حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌رێمی كوردستان تارمایی شه‌ڕ و ره‌مزی دوژمنایه‌تی بووه نه‌ك دۆستایه‌تی و پاراستن و هاوكاری.

بۆ وه‌ڵامی دوهه‌می هێوادارم بتوانن موچه و بودجه‌ی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ی كه كارمه‌ندان و مامۆستایان قایل بكات دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌شیان زۆری نه‌ماوه ئه‌م بیانوهشمان بۆ رونببێته‌وه…..چاوه‌ڕێین بزانین نوێنه‌ره‌كانمان له به‌غدا (ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌م یاسایه داوه)باشی بۆ چوون یان نا!

هیوادارم :

من هه‌ڵه بم و ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به یاسای حه‌شد داوه راست

من كورتبین و ئه‌وان دور بین

من نه‌ته‌وه په‌رست( وه‌ك ئه‌و هاوڕێه‌م وتی)، ئه‌وان ئینته‌رناسیۆنالیست.

عومه‌ری حاجی عنایت

26-11-2016

بابەتى تر

👤
Live: 118 Today: 1,549 📊 Click Here