پاراستنی ژینگە چی تر پێویستی بە کردەی رەمزی نییە

پاراستنی ژینگە چی تر پێویستی بە کردەی رەمزی نییە

جار بینراوە: (10)

پێم سەیرە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دادەنەوێتەوە بۆ هەڵگرتنی پارچە کاغەزێک، چونکە گۆڕانی ژینگەیی هێندە مەترسیدارە، ئەم کارە رەمزییانە بارتەقای هیچ شتێک ناکاتەوە جگە لە پاساو هێنانەوە بۆ تێکدانی ژینگەی شارەکانی هەرێم.

ژینگە پارێزی پێویستی بە کرداری گەورەیە، لەسەر ئاستی لێپرسراوێتی و دەستەلاتە باڵاکەی وەک پێگەی بەرێزتان. ئەوەتا لافاو دڵی شارەکانی تەنیوە لەم وەرزەدا، هەرگیز پرسیاری ئەوەت لە خۆت کرووە بۆ چی ئەم لافاوانە بوونەتە کارەسات بۆشارەکان؟ سەڕەڕای ئەوەی لە ڕابرددودا ئەم رێژەیە لە بارانبارین هەبووە و زیاتریش؟

وەڵامەکەی لای کەسانی ئاسایی زۆر ڕوونە، وەک تێکدانی بەرزایی و شاخ ، کەمی سەوزایی و دار درەخت، گۆڕینی ڕاڕوەی ئاوی و نەبوونی مەنهۆڵی پێویست و خزمەتگوزرییەکان ، بە کۆنکڕێت کردنی شارەکان، فراوانخوازی لە بیناسازی لەسەر ناوچەی کشتوکاڵی و ناوچە پارێزراوەکان هەروەها یاریکردن بە ماستەرپلانی شارەکان.

لە لایەکی ترەوە، بوونی هۆشیاری و خوێندەواری میدیایش زۆر گرنگە رەچاو بکرێت لە کاتی کارەساتەکاندا کە تێیدا گوزەر دەکەین.

سان ساراڤان

بابەتى تر

👤
Live: 135 Today: 1,470 📊 Click Here