دوكانی سیاسی چیە ؟
شاخەوان ئەحمەد
لەماوكانی ڕابردوودا هەندێك لەحیزبەكانمان دەبینی بەدوكانی سیاسی ناودەبران ، ئەو حیزبانە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی بنەماڵەیەك یان عەشرەتێك کاریان دەکرد و نەیان دەتوانی هیچ دەهێنانێك و پێشكەوتنێك بەخۆیانەوە ببینن ، تەنها لەبەرژەوەندی خ زیاتر هیچی تر نەبون نەیان دەتوانی هیچ گۆڕانكاریەك دروست بكەن ، بەناوی دیموكراسی و مافەوە دەیانتوانی كورسیەکی پەرلەمانی بەدەست بێنن ، دواتر دەبونە دوژمنی هاوڵاتیان و پشتیوان و شەرعێتدەری دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری پارتی و یەكێتی لەپێناوی مەبلەغێك پارەو هەندێك ئیمتیازان وەكو وەرگرتنی وەزارەتێك و چەند پۆستێکی ئیداری . كەلەماوەكانی ڕابردودا بینیومانەوە ئەزمونمان كردوەو دواتر ئەوانیش بەرپرسیایەتیەكەیان دابەش دەكرد بەسەر خزم و كەسوكارەكەی خۆیانداو دەیانکردن بە بەرپرس . دواتر مۆدیلێكی تر هاتەئاراوە و دابەش بونێكی زیاتر دروست بوو لەنێوان بنەماڵەكاندا ئێستا دەتوانین بڵێن نەك دوكانی سیاسی بەڵكو عارەبانەی سیاسی و دەستگێڕی سیاسیش دروست بون بەجۆرێك دەبینین لەنێوان بنەماڵەكاندا كەهەندێك بنەماڵە كۆمەڵێكی خەوتو و بێ ئاگایان لەخۆیان كۆكردوەتەوە بەناوی حزبەوەو لەسەر خوێن و گوشتی هاوڵاتیان دەژین ، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆداهاتووی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بوەتەجێگای شەرمەزاری زیاتر كەژیان و گوزەرانی خەلكی بەشمەینەتی كوردستانی خراپتركردوە، چەشنێكی لێهاتوە كە تەنانەت خۆیانواتەنی لایەنگرەكانیان دەبێت پۆستەكانی ئەکاونت و فەیسبوکەکانیان دەبێت پۆست و وێنەو وتەكانی ئەوان بێت ، بەجۆرێك وایان تێگەیاندون دەبێت وابێت ئەگەر دڵسۆزی نەنوێنێت بۆ ئەوان و لەتەرەفی ئەوان نین .
دەستگێڕی واهەیە پۆستی فەیسبوكی لایەنگرەكانیشی دەبێت خۆی و كوڕەكانی بۆی بنوسن ، كۆیلایەتی لەوەزیاتر ئەبێت چی بێت بەدەیان پۆست دەبینم كە هێشتاخۆشیان بۆیان دەنوسن بەگومانن لەكۆپی كردنی پۆستەكانیان هەرئەوەماوە وشەی نهێنی فسبوك و ئەكاوەنتەكانیان بدەن بەم دەستگێڕو و سەرشۆڕانە كەخۆیان كردوە بە دەمڕاست و پێشڕەوی ئەوان …















Post Comment