جەنگی ئێران… نەخشەی براوەکان و دۆڕاوەکان

–
کاتێک دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا جەنگی دژی ئێران ڕاگەیاند، بەڵێنی سەرکەوتنێکی خێرا و یەکلاکەرەوەیدا و تەنها دوای دە ڕۆژ، لە دەستپێکردنی شەڕ، ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان “لە چەندین ڕووەوە سەرکەوتنی لە جەنگەکەدا بەدەستهێناوە”.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی «سی ئێن ئێن»ی ئەمریکی، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، جەنگەکە بێ هیچ ئاسۆیه‌كی روونی یهكلایكهرهوه و كۆتایی، وەستاوە.
ئەمە وایكردووه له په‌راوێزی رووداوه‌كاندا، چه‌ند براوه‌یه‌ك و چه‌ندین دۆڕاو له‌ژێر زه‌بری تووندی زیانه‌كاندا ده‌ربكه‌ون.
میلانیا سیسۆن، توێژەری باڵا لە پەیمانگای برۆکینگز، بە “سی ئێن ئێن”ی ڕاگەیاندووە هیچ براوەیەکی ڕاستەقینە لەم جەنگەدا نییە، بەڵام هەندێک دەوڵەت هەن کە تا ڕادەیەک، توانیویانه زیاتر به‌رگه‌ی لێكه‌وته‌كانی بگرن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه نه‌خشه‌ی براوه و دۆڕاوه‌كانه
لە هەر جەنگێکدا، هاوڵاتی و ژێرخانی مه‌ده‌نی، گەورەترین باج دەدەن و دۆخی ئێرانیش بێبەری نییە لەمە. ئێرانییەکان لە ناوەوە و دەرەوە، ڕووبەڕووی لێدان بوونەتەوە؛ ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل، هەزاران شوێنیان لە ناو ئێران‌دا کردە ئامانج، لەوانەش ژێرخانی مه‌ده‌نی، کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاد لە 3 هه‌زار و 600 کەس، له‌و ژماره‌یه زیاد لە هه‌زار و 700 كه‌سیان هاوڵاتی سڤیلن.
تەنانەت تره‌مپ هەڕەشەی لەناوبردنی تەواوی شارستانییەتی ئێرانی کرد، ئەگەر تاران مل نەدات. لە بەرانبەردا، ڕژێمی ئێران، له سایه‌ی سه‌ركردایه‌تییه موجته‌با خامنه‌یی، هەڵمەتی سەرکوتکردنی توندتر کردووەتەوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوه ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، زیاد لە 600 کەس له‌سێداره‌دراون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پچڕانی ئینتەرنێت بۆ زیاد له هەشت هەفتە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، ئێران زه‌برێكی گه‌وره به‌ر ئێران كه‌وتووه و بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌زاران وه‌زیفه و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.
ڕژێمی ئێران
رژێمی ئێران سەرکردە دیارەکانی لەدەستداوه و گەرووی هورمزیش له كارێتێكی فشاری ستراتیژییه‌وه، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه، بووه به كارتێكی دۆڕاو.
گه‌لی لوبنان
ئه‌م گه‌له، بۆ چەندین دەیەیه، لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل‌دا، گیریان خواردووە و بەهۆی نوێبوونەوەی پێکدادانەکانەوە، لە مانگی ئازارەوە، زیاد لە 2 هه‌زار و 500 کەسیان لێ کوژراوە.
لە لایەکی دیکەوە، گەلی ئەمریکا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و هەڵئاوسانەوە، کاریگەر بوون. ئابووریی ش بە گشتی زیانی بەرکەوتووە و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری کەمکردووەتەوە، بەتایبەت بۆ وڵاتە هەژارەکان کە بەدەست گرانیی پەین و خۆراکەوە دەناڵێنن.
دۆناڵد ترامپ
هەرچەندە سەرکێشییەکی زۆری کردووە، بەڵام ئەگەر ئێران مل بدات، ڕەنگە وەک سەرکەوتوو دەربکەوێت.
بنیامین نەتانیاهۆ
هەرچەندە نه‌تانیاهۆ توانی بۆ لێدانی ئێران، واشنتۆن قایل بكات، بەڵام جەنگەکە زیانی بە وێنەی ئیسرائیل گەیاندووە و مەترسییە ئەمنییەکانی زیاد کردووە.
ئۆکرانیا
هەرچەندە بەهۆی گۆڕانی ئاراستەی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی بەرکەوتووە، بەڵام جەنگەکە دەرفەتی بۆ ڕەخساندووە تواناکانی لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیدا نیشان بدات.
چین
چین توانیویەتی شۆکی وزە هەرس بکات و وەک داکۆکیکارێک لە ئاشتی دەربکەوێت.
کۆمپانیاکانی وزە
ئه‌م كۆمپانیایانه قازانجێکی خەیاڵییان بەدەستهێناوە کە پێشبینی دەکرێت بگاتە 94 ملیار دۆلار.
ڕووسیا
سوودی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بینیوە، هەرچەندە هێرشەکانی ئۆکرانیا، تواناکانی سنووردار کردووە.
هەروەها قەیرانەکە ئاراستەی بەرەو وزە نوێبووەوەکان خێراتر کردووە و کۆمپانیاکانی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەهۆی زیادبوونی خەرجییە سەربازییەکانەوە، سوودمەند بوون.















Post Comment