بێ نرخەکان بە پۆشینی گرانبەها نایەنەوە مایە !
محمد بەهرۆز
ببینن لە نیشتمانی بێخزمەتدا سەرۆک و بنکردەو وەزیرو پەڕلەمانتارو هەندێ نوسەری فەل لە چی ژیانێکی شاهانەدا ئەژین
بەڵام بەشی هەرە زۆری ( کۆمەڵگە) لە ژیانێکی کولەمەرگیدا ئەژی و ئەوەش نادادیەکی تەواو ڕوون و ئاشکرامان نیشان ئەدات !
کەسێک ئەبێت ئەم جۆرە پێڵاوانە لەپێ بکات لانی کەم نسبەی زۆرینەیی میلەتەکەی ژیانێکی شایستەیی هەبێت نەک خاوەنی لیترێ نەوت نەبێ !
ئەمانە بەجۆرێک ئەپۆشن و ئەدوێن و خۆیان شاهانە نیشان ئەدەن وەک ئەوەیی میللەتیش ژیانی هاوشێوەیی ئەوان بێت
بەڵام ژیان لەم مەملەکەتەدا تەواو پێچەوانەیەو خۆیان لە سەری بڵندن ئەژین بەڵام میللەتیش ئێستا لە بەنزینخانەکانە بۆ ئەوەی بتوانێ لیترێ نەوت بەدەست بهێنێ بۆ ماڵێکی ساردوو سڕ
کەواتە لە سایەیی سەری ئەمانەو هاو ئاوازەکانیاندا ئەوەی نادادی و نایەکسانی بوو بینینمان کەچی پێمان ئەڵێن فەخرتان هەبێ !
لەم دەرکەوتنەیی نێچیرڤاندا بەم جۆرە پێڵاوەوە کە براندێکی یی گرانبەهایە
بووەتە جێگەیی باس و خواس
چونکە نرخی ئەو جووتە پێڵاوە ییەی کە لە پێی نێچیرڤاندا بینراوە بە نزیکەی 1150 دۆلاری ئەمریکی واتا ( 11 وەرەقە و نیوو )
بڵاوبوونەوەی ئەم نرخە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدەست چەندین قەیرانی دارایی درووست کراوەوە ئەناڵێنن و ئاسۆیی چارەسەریش وەک هەمیشە نادیارە
ئەمە لە کاتێکدایە کە دابینکردنی سووتەمەنی و بەتایبەت بەرزیی نرخی نەوت و نەبوونی غاز بووەتە بارگرانییەکی گەورە بەسەر شانی کۆیی گشتی هاوڵاتیانەوە
لە بەرامبەردا دەرکەوتنی بەرپرسان بە کەلوپەلی گرانبەهاوە،جیاوازییەکی زەقی ژیانکردنە لەنێوان ئاستی بژێویی ژیانی بەرپرسان و هاووڵاتیاندا
لەلایەکی دیکەوە، ئەم جۆرە دەرکەوتنانەی بەرپرسانی باڵا بەردەوام وەک پێوەرێک بۆ ڕادەی هەستکردن بە دۆخی ئابووریی خەڵک لێکدانەوەی بۆ ئەکرێت،
کەواتە ئەوەی نادادی نایەکسانی ناهەمواری نالەباری نایاسایی بوو لەسایەیی سەری جووت حیزب و جووت بنەماڵەدا بینیمان
من خۆزگە ئەخوازم ئەو ڕۆژە ببینم کە پێیان بوترێ Game Over ئەو کات ئەڵێین ئێستا یاریەکە دەستی پێکرد
بەڵام پێویستە ئەنجامەکەیی لە بەرژەوەندی میللەت بێ و ئێمەش تۆڵەیی دەریایەک خەم و ستەم لە دەسەڵاتداران بکەینەوەو هەموویان بنێرینە کونجی زیندان پێیان بڵێین ئێرە شوێنی ئێوەیە نەک ڕابەرایەتی میللەت















Post Comment