به‌شێك له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود به‌ربه‌ست ده‌كرێت

–
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كه‌ین كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2026/6/29 له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی كاری هێڵكاری له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك محمود ئه‌نجام ده‌درێت.
*ده‌ستپێك له پردی ده‌باشان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی مزگه‌وتی نائیله خاتوون كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌كاتی هێڵكاریكردنهكه شه‌قامه‌كه به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
*شۆفێران ده‌توانن شه‌قامه خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی ته‌نیشتی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه به‌كاربهێنن بۆ هاتووچۆكردنیان.
*كاری هێڵكارییهكه هه‌مان رۆژ ته‌واو ده‌كرێت و پاشان شه‌قامه‌كه به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
*داوای لێبووردن له‌هاوڵاتییان و شۆفێرانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ببینه هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و هه‌موو كات له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بین به پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری.













Post Comment