بافڵ تاڵه‌بانی: كرێكاران بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانن

–
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا:
*به‌بۆنه‌ی 1ـی ئایار، رۆژی ی كرێكاران گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان، عیراق و جیهان ده‌كه‌ین.
*به رێز و پێزانینێكی زۆره‌وه له ده‌سته ماندووه‌كانیان ده‌ڕوانین كه بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانن.
*كرێكاران ته‌نها هێزی كار نین، به‌ڵكو سامانێكی نیشتمانیی گه‌وره و بێوێنه‌ن، به‌بێ كۆشش و عاره‌قی ناوچه‌وانی ئه‌وان هیچ وڵاتێك به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو نانێت، بۆیه كاری له‌پێشینه‌مان دابینكردنی ژیانێكی شایسته و پاراستنی شكۆ و مافه یاساییهكانیانه.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك هه‌میشه پاڵپشت و داكۆكیكاری مافی كرێكاران ده‌بین و پابه‌ندین به هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی كاری ته‌ندروست و سه‌رده‌میانه، كه تێیدا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بكرێت و مافه‌كانیان پێشێل نه‌كرێت.














Post Comment