ئیلهام ئەحمەد: ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر ڕۆڵی ژنانی هێنایە پێشەوە و سەرکەوتوو بوو

ئیلهام ئەحمەد: ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر ڕۆڵی ژنانی هێنایە پێشەوە و سەرکەوتوو بوو

جار بینراوە: (28)

-

ئیلهام ئەحمەد ئەمرۆ لەو هەولێر ڕایگەیاند، ئەزموونی بەڕێوەبەری خۆسەر ڕۆڵی ژنانی هێنایە پێشەوە و سەرکەوتوو بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسی بەشداریی ژنان لە دامەزراوەکانی حوکومەتدا جێگەی نیگەرانییە.

ئەمڕۆ 12ـەی تشرینی یەکەمی 2026، ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری دیاری کورد لە میانی بەشداریکردنی دیداری مێری لە هەولێر ڕایگەیاند، سووریا لە قۆناغی بونیاتنانەوەدایە، هەرچەندە هێشتا هەندێک ئاڵۆزی لە وڵاتەکەدا ماون، بەڵام پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا بەشێوەیەکی زۆر باش چووەتە پێشەوە.

سەبارەت بە ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر، ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونێکی سەرکەوتوو بووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

جەختیشی کردەوە لەوەی ئەم ئەزموونە ڕۆڵی ژنانی هێنایە پێشەوە و سەرکەوتوو بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسی بەشداریی ژنان لە دامەزراوەکانی حوکومەتدا جێگەی نیگەرانییە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئیلهام ئەحمەد ئەوەی خستە ڕوو، بۆ یەکەمجارە لە سووریادا دان بە مافی کورددا دەنرێت و پێویستە ئەمە بەشێوەیەکی کرداری کاری لەسەر بکرێت، هەروەها دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریادا بە مایەی خۆشحاڵی وەسف کرد.

بابەتى تر


👤
Live: 68 Today: 1,463 📊 Click Here