ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش و رزگارکردنی خێزانێکی راگەیاند

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش و رزگارکردنی خێزانێکی راگەیاند

جار بینراوە: (154)

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی دوو چەکداری تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، چالاکییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجامدراوە. تێیدا هاتووە کە رۆژی 14ی حوزەیرانی 2026، لە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لە دوو چالاکی جیاوازدا توانرا هەردوو تیرۆریستە داواکراوەکە دەستگیربکرێن.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکاندا، هێزەکانیان توانیویانە ژن و منداڵی یەکێک لە تیرۆریستەکان رزگار بکەن، کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارەوە دەستبەسەرکرابوون و رێگرییان لێکرابوو.

لە ئێستادا هەر دوو تیرۆریستەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای تیرۆر دەستگیرکراون و رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

👤
Live: 110 Today: 1,621 📊 Click Here