“کاتێک شمشێر دەبێتە تفەنگ”

“کاتێک شمشێر دەبێتە تفەنگ”

جار بینراوە: (12)

لەکۆڵانەکانی شاری «تەبەس»ەوە بۆ شەقامەکانی شارەکانی لەمەڕ خۆمان.

کاتێک لە کتێبی بەناوبانگی “سینۆهە”ی پزیشکی تایبەتی فیرعەوندا، وێنای شاری “تەبەس”ی پایتەختی میسری کۆن دەکات؛ شارێک کە تێیدا یاسای بەهێزەکان حوکمی دەکەن. لەو سەردەمەدا، زۆر ئاسایی بوو کەسێکی دەسەڵاتدار یان چەکدارێک، تەنها لەبەر ئەوەی شمشێری پێیە و باڵادەستە، ژیانی مرۆڤێکی بێتاوان لەناو ببات بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

مێژوو دەگۆڕێت، شارستانییەتەکان تێدەپەڕن، بەڵام پرسیارە جدییەکە ئەوەیە:

ئایا سروشتی مرۆڤەکان لەو کاتەوە تا ئێستا گۆڕاوە؟

ئەگەر سەیری دۆخی ئێستای شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، لە ڕووی تەکنەلۆژیا، باڵەخانە، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و ئامرازەکانی ژیانەوە، ئاسمان و ڕێسمان جیاوازیمان هەیە لەگەڵ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر. بەڵام کاتێک دێینە سەر پرسی عەقڵییەت و سەروەری یاسا. دەبینین هاوشێوەییەکی ترسناک هەیە لە نێوان تەبەس ی سەردەمی فیرعەونەکان و شەقامەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان.

یاسای جەنگەڵ لەژێر پەردەی مۆدێرنیتەدا..

ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێمدا، چەندین کەس بوونەتە قوربانی تەنها لەسەر کێشەیەکی بچوکی وەک:

دەمەقاڵێیەکی سەرپێیی.

لێدانی فۆل لایت یان هۆڕینێک.

پێشکەوتن و لادان لە شەقامەکاندا.

لەسەر جێگای دانانی ئۆتۆمبێل.

ئەمە پێمان دەڵێت: چەک و پارە و مۆدێلی ئۆتۆمبێل، لای هەندێک کەس بووەتە جێگرەوەی شمشێرەکەی سەردەمی فیرعەونەکان. بۆ ئەوەی پێمان بڵێن، ئێمە لە یاسا باڵا دەستترین.

و.

چیرۆکی شەقامێک:

کاتێک سەرپێچیکردن “مخالەفە” دەبێتە ئازایەتی وشانازیکردن.

بۆ ئەوەی لەم واقیعە تێبگەین، پێویست ناکات دوور بڕۆین. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووداوێک ڕویدا کە نیشانی دەدات چۆن ژیانی هاوڵاتیان لەسەر دەزوویەک بەندە:

ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەری مۆدێل بەرزی ڕەنگ ڕەش، بەبێ ئەوەی هیچ هێمایەکی لادان (ئیشارەت) دابگیرسێنێت، بە خێرایی و بە شێوازێکی ترسناک خۆی کرد بەبەردەممدا. منیش هەر ئەوەندەم پێکرا بە توندی ئیستۆپمکرد باش بوو کارەساتێک ڕوی نەدا… تەنها ئیشارەتم بۆکرد کە بۆ ئیشارەتی لادانی دانەگیرساند. دوای ئەوە دەبێت چاوەڕوانی چی بکەیت. داوای لێبوردن. نەخێر، شۆفێری لاندکرۆزەرەکە، سەرباری ئەوەی سەرپێچی کردبوو مخالیف بوو، ئۆتۆمبێلەکەی لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا کوژاندەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوەو دەمانچەکەی لەسەر داشبڵەکە داناو قەرەباڵغییەکی زۆری دروستکرد، تەنها بۆ ئەوەی هێزی خۆی نیشان بدات. لەو چرکەساتەدا تێگەیشتم، ئەگەر دابەزیمایە یان یەک وشە ڕەخنەم بگرتایە، ڕەنگە تەنها بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانم بهێنا�

بابەتى تر

👤
Live: 186 Today: 1,664 📊 Click Here