پەرلەمانتارێکی عێراق: دۆخی دارایی بووژاوەتەوە و ئومێد هەیە مووچەی ئەم مانگەی هەرێم زووتر بنێردرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق: دۆخی دارایی بووژاوەتەوە و ئومێد هەیە مووچەی ئەم مانگەی هەرێم زووتر بنێردرێت

جار بینراوە: (15)

-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەنێردرێت و داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات دەستبەجێ لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا بکات.

ئەمرۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلولی 2026، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی مانگی 9 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.

جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی ناوەند بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی دارایی عێراق ڕووی لە بووژانەوە کردووە و بڕی هەناردەکردنی نەوت زیادی کردووە؛ هیواشی خواست بەهۆی ئەم پێشهاتە ئەرێنییانەوە، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم زووتر خەرج بكرێت.


👤
Live: 137 Today: 1,227 📊 Click Here