وەزارەتی ژینگەی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی رشتنی پاشماوە پزیشکییەکان بۆ ناو دیجلە و تووشبوون بە ئایدز بڵاوکردەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی رشتنی پاشماوە پزیشکییەکان بۆ ناو دیجلە و تووشبوون بە ئایدز بڵاوکردەوە

جار بینراوە: (21)

-


وەزارەتی ژینگەی
عێراق رایگەیاند، هۆشدارییەکانی وەزیر لەبارەی رشتنی پاشماوە پزیشکییەکان و ئاوی
پیسی چارەسەرنەکراوی نەخۆشخانەکان بۆ ناو رووباری دیجلە، لە چوارچێوەی
ئاگادارکردنەوە بووە لە دەرئەنجامە ژینگەیی و تەندروستییە مەترسیدارەکانی ئەم
کردارانە، جەختیشی کردەوە، ڤایرۆسی ئایدز
(HIV) لە رێگەی
خواردنی ماسییەوە ناگوازرێتەوە
.

وەزارەتی ژینگە لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک رووماڵی راگەیاندن بە شێوازێکی زانستیی
نادروست لێدوانەکانی وەزیریان بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕشتنی پاشماوەکان و
ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدزیان لە رێگەی خواردنی ماسییەوە پێکەوە بەستۆتەوە،
بەڵام بەپێی راستییە زانستی و پزیشکییە باوەڕپێکراوەکان، ئەو ڤایرۆسە نە لە رێگەی
خواردنی ماسی و نە لە رێگەی خوارنەوەی ئاو یان خۆراکەوە ناگوازرێتەوە
.

جەختیشی لەوە کردەوە، پێشتر لەسەر بنەمای
بەرپرسیارێتیی چاودێری و یاسایی خۆی باری لەناکاوی ژینگەیی راگەیاندووە و راستییەکان
ناشارێتەوە و لە ئاشکراکردنی سەرپێچییە ژینگەیییەکان کەمتەرخەمی ناکات، هەروەها
ئاماژەی بە رووبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکاران کرد کە تێوەگلانی هەر لایەنێک لە
کردارێکدا بسەلمێت زیان بە هاووڵاتییان بگەێنێت یان تەندروستییان بخاتە
مەترسییەوە، رووبەڕووی لێپرسینەوەی تووند دەبێتەوە
.

هاوکات وەزارەتی
ژینگە داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، راستگۆیی و بەرپرسیارێتی لە گواستنەوەی
لێدوانەکان بپارێزن و دووربکەونەوە لە زێدەڕۆیی و دروستکردنی دڵەڕاوکێی بێبنەما لە
نێو هاووڵاتییاندا
.

بابەتى تر


👤
Live: 87 Today: 1,446 📊 Click Here