وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

جار بینراوە: (70)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکە، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە سنووری گوندەکانی کەندێناوێ و زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا”.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەوەشیان بەمەستی گەڕان و پشکنین بۆ ئەو ناوچانەی گومانی لێ دەکرا كردووە، كە “مۆڵگە و حەشارگەی چەکدارانی داعش و چکدارە نەناسراوەکانی لێ بێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و فیرقەی 14ی سوپای عێراق بەشدار بوون، كە تیایدا سنووری ناوچەی کەندێناوە و زنجیرە چیاکانی قەرەچووغ کێوماڵ کران”.

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 1,906 📊 Click Here