وێستگەنیوز هەواڵی دامەزراندنی حزبێکی نوێی لە سلێمانی پشتڕاست کردەوە

وێستگەنیوز هەواڵی دامەزراندنی حزبێکی نوێی لە سلێمانی پشتڕاست کردەوە

جار بینراوە: (39)

- لەنیا بەختیار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێ لە شاری سلێمانی،بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و دەرکەوت کە هیچ حزبێک لە سلێمانی دانامەزرێت ئەوەی هەیە تەنها جوڵەی چەند کەسایەتیەکە بۆ کاری پێکەوەیی و یەکخستنی لایەنە ناڕازییەکانە لە کوردستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو کەسایەتیانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەی راگەیاند، ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کە پێنج کەسایەتین (کە سێیان پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕانن)، رەتیکردەوە کە نیازی دروستکردنی حزبیان هەبێت، ئەوان دەڵێن: “لە کاتێکدا دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان گەیشتووەتە ئاستێکی سەخت و ستەمی دەسەڵات سنوورەکانی بەزاندووە، کاری هاوبەش و یەکخستنی ریزەکانمان دەبنە پێویستییەکی هەنووکەیی و ئەرکێکی نیشتمانی”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گرووپە کە بە ناونیشانی (دەستەبژێرێک کەسایەتی بۆ کاری پێکەوەیی و خزمەتی خەڵک) دەستیان بە جوڵە کردووە، کە لە رۆژانی رابردوودا سەردانی بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیان کردووە، لەوانە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی، ئامانجیشیان دۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ کاری هاوبەش لە نێوان هێزە ناڕازییەکان بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و گرانیی بازاڕ.

ئاشکرای کرد، کە یەکگرتنی ریزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ژێر چەتری بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییاندا، بە مانای سڕینەوەی جیاوازییەکان و نەمانی رەخنە نییە، بەڵکو بڕیارێکی بەرپرسیارانەیە بەرانبەر مێژوو، وتیشی: “هەروەها داوای پشتیوانییان لە رەوەندی کوردی، مامۆستایانی ئایینی و میدیاکاران کردووە تا ببنە هاندەر لە سەرخستنی ئەم ئەرکەدا”.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو، کە ئەو کەسایەتییە سیاسییانە، پەیامەکەیان بە پارچە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس کۆتایی پێهێناوە و دەڵێن: “2500 ساڵە لە خەڵک بوردووین، لە خۆمان هەرگیز نەبوردووین. 2500 ساڵە وەک ئێستا واین، یەکنەگرتووین!”، هەروەها هیوایان خواستووە بە هاوکاری دڵسۆزان خاڵێک بۆ ناکۆکییەکان دابنرێت و هەنگاوی کردەیی بنرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,368 📊 Click Here