وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و داواكارییه‌كان ئاراسته‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و داواكارییه‌كان ئاراسته‌ ده‌كات

جار بینراوە: (22)

 
وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان داوا له ئهفسهران و پێشمهرگه دهكات وێنه و سهربازییهكانیان بۆ كهس نهنێرن و بیانپارێزن، داواكاریشه بهوپهڕی بهرپرسیاریهتی و وشیارییهوه مامهڵه لهگهڵ ئهم پرسهدا بكهن و خۆیان و یهكه سهربازییهكانان بپارێزن.

ئهمڕۆ ههینی وهزارهتی پێشمهرگه راگهیهندراوێكی كورتی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:

*لهم ڕۆژانهدا، بهشێك له پهیج، ئهكاونت و كهسایهتیهكان له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكاندا، داوا له ئهفسهران و پێشمهرگه دهكهن كه وێنه و ی بهشداریكردنیان له شهڕهكاندا و به جلوبهرگی سهربازییهوه بۆ بنێرن.

*داوا دهكهین بۆ پاراستنی زانیارییه كهسی و گشتیهكان، ئهفسهر و پێشمهرگهكانی كوردستان لهم بابهتهدا زۆر وشیار بن.

*به هیچ شێوهیهك وێنه و ی تایبهت به چالاكیه سهربازییهكانیان بۆ هیچ كهس و لایهنێك نهنێرن، بهتایبهت لهناو تۆڕه كۆمهڵایهتیهكاندا.

*بهوپهڕی بهرپرسیاریهتی و وشیارییهوه مامهڵه لهگهڵ ئهم پرسهدا بكهن و خۆتان و یهكه سهربازییهكانتان بپارێزن.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 1,267 📊 Click Here