وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاون

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاون

جار بینراوە: (26)

– 
وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه هاوكارییهكانی ئهمریكا بۆ پێشمهرگه بهردهوامه، دهشڵێت:”تهنیا هاوكارییهكانی شهڕ دژی تیرۆریستانی داعش وهستاون”.

وهزارهتی پێشمهرگه له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه:

*چهند ڕۆژێكه دهنگۆی ئهوه بڵاودهكرێتهوه كه گوایا هاوكارییهكانی ئهمریكا بۆ پێشمهرگه ڕاگیراون. 

*ئهم دهنگۆیانه بێ بنهمان و پرۆسهی پاڵپشتییهكان بهپێی ئهو لێكتێگهیشتنه هاوبهشهی له نێوان وهزارهتی جهنگی ئهمریكا و وهزارهتی پێشمهرگه بهردهوامه كه له پێناو سهرخستنی پرۆسهی چاكسازی و یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه واژۆ كراوه. 

*تهنیا هاوكارییهكانی شهڕی دژی تیرۆریستانی داعش وهستاون، ئهویش بههۆی سنووداربوون و كهمبوونهوهی چالاكییهكانی تیرۆریستانی داعش.

*هاوكارییه دارایی و لۆجیستییهكانی ئهمریكا، كه بهپێی خشتهیهكی كاتیی دیاریكراو، ڕێكخراون، دوا كاتی كۆتاییهاتنی ئهم لێكتێگهیشتنه، مانگی نۆی ساڵی 2026ه. 

*چاوهڕوانیش دهكرێت له ماوهی ئایندهدا، گفتوگۆكردن بۆ واژۆكردنی لێكتێگهیشتنێكی نوێ له نێوان ههردوولادا بێته ئاراوه.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,295 📊 Click Here