وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ وێستگەنیوز: هاوکاریمان لەگەڵ هەرێم بەردەوامە و کار بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ وێستگەنیوز: هاوکاریمان لەگەڵ هەرێم بەردەوامە و کار بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان دەکەین

جار بینراوە: (11)

– محەمەد فاتیح

وەزارەتی کارەبای عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا چڕکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە هەماهەنگی بەردەوامدایە.

ئەحمەد تورکی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆڕایگەیاند، هاوکارییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لایەنی ئێرانی لە چوارچێوەیەکی هونەری و بەپێی ڕێککەوتنە بەردەوامەکان درێژەی هەیە، ئەمەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی تۆڕی نیشتمانی و دابینکردنی وزەی پێویست بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق.

وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتەکەیان کار لەسەر پلانێکی ستراتیژی دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و وتی: بە پشتبەستن بە سووتەمەنییە بەردەستەکان، کار دەکەین بۆ بەگەڕخستنی یەکەی نوێی بەرهەمهێنان و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە، لەوانەش پەرەپێدانی پڕۆژەکانی وزەی نوێ و وەبەرهێنان لە غازی نیشتمانی.

ئەحمەد تورکی وتیشی، پەرەپێدانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردن بەشێکی یە لە کارەکانیان، کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی باشتربوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان.

ئەم لێدوانانەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە، لەگەڵ گەیشتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاووڵاتیانی عێراق لە زۆرێک لە پارێزگاکان بەدەست خراپیی دۆخی کارەباوە دەناڵێنن.

لە چەندین ناوچە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی وەزارەتەکە ئەنجامدراوە، بەو پێیەی کارەبای نیشتمانی لە هەندێک گەڕەکدا تەنها بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم لە شەو و ڕۆژێکدا بەردەستە.

بابەتى تر

👤
Live: 150 Today: 1,065 📊 Click Here