هاوپمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات: داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ین خۆپیشاندان بكه‌ن

هاوپمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات: داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ین خۆپیشاندان بكه‌ن

جار بینراوە: (27)

-

هاوپمانیی هێزە سیاسییەکانی
ئێران رایگهیاند، پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی
کوردستان ڕادەگەیەنن و داوا لە سەرجەم کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەن لە بەردەم باڵوێزخانەکان
و ناوەندەکانی بڕیاردا خۆپیشاندان بکەن
.

هاوپمانیی هێزە سیاسییەکانی
ئێران ئهمڕۆ پێنجشهممه له راگهیهندراوێكدا لە بارەی هێرشەکانی ئەم
دواییەی سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ههرێمی كوردستان نیشتەجێن، رایگهیاند،
“ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، سەربازیی و
ستراتیژییە ئایدۆلۆژییەکانی، جارێکی دیکە پەرەی بە هێرشە موشهکی و درۆنییەکانی بۆ
سەر تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان داوە، ئەم هێرشانە نیشانەی
دەستەوەستانی و لاوازیی ڕژێمە لە بەرامبەر گۆڕانکارییە ناوچەییەکاندا
“.

ئاماژهی بهوهشكردوه،
“هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ئێران پێداگریی دەکاتەوە ئەو شەڕ و
ئاڵۆزییانە، شەڕی کۆمەڵگەی ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ جیهان نییە؛ بگرە ئەوە
ڕژێمی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییە کە تەواوی خەڵکی ئێرانی بە بارمتە
گرتوە
“.

ههروهها دهڵێت،
“ئەو شەڕەی ئێستا هەڵگیرساوە، ئاکامی دەیان ساڵ سیاسەتی زێدەخوازی، دەستێوەردان
لە کاروباری وڵاتان و پاڵپشتیی تیرۆریزمە؛ سیاسەتێک کە دواجار هەم ئێرانی توشی داڕمانی
ئابووری کرد و هەم کۆماری ئیسلامییشی بەرەو لێواری ڕوخان بردوە
“.

له راگهیهندراوهكهدا
هاتوه، “ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەم قۆناغەی شەڕەوە تاوهكو ئێستا،
زیاتر لە 700 جار سەروەریی خاکی عێراقی بەزاندوە و هەرێمی کردوەتە
ئامانج، لەم نێوەدا زیاتر لە 150 هێرشی ڕاستەوخۆ کراوەتە سەر کەمپی پەنابەرانی سیاسیی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ئەنجامی ئەم دەستدرێژییەدا، تا ئێستا 21 کەس شەهید بون؛ کە
10 کەسیان تێکۆشەران و پەنابەرانی ئەندامی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی
ئێرانن“.

هاوپمانیی هێزە سیاسییەکانی
ئێران له راگهیهندراوهكهدا رونیكردوهتهوه، “وێڕای سهركۆنهكردنی
ئەو تاوانانە، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین
و بە ئامانجگرتنی کونسوڵخانەکان، کامپە سیاسییەکان و شوێنی نیشتەجێبونی خەڵکی سڤیل
بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی جێنف و تاوانێکی جەنگی دەزانین. داوا لە وڵاتان، ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دهكهین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کۆماری
ئیسلامیدا هەڵوێستیان هەبێت
“.

ئهوهش هاتوه،
“داوا لە سەرجەم هاونیشتمانییەکانمان لە دەرەوەی وڵات دەکەین، بە شێوەیەکی یەکگرتو
و بە بەرپرسیارێتیی نیشتیمانییەوە، لەسەر شەقام و لە بەردەم باڵوێزخانەکان و ناوەندەکانی
بڕیاردا دەنگی خەبات و خۆڕاگریی نەتەوەکەمان بن. ئێمه پێشوازی لە هەرجۆرە هاوکارییەک
لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، حزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هۆگران و لایەنگرانی
ئازادی و دادپەروەری بۆ پاڵپشتی لە دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەقاودانی
تاوانەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دهكهین
“.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 1,500 📊 Click Here