نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە

نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە

جار بینراوە: (16)

-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی پێگەیشتووە.

سهرۆكی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لهمبارهيهوه دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و ههر ئهمهى لێ چاوەڕوان دەکرێت.

لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.

دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو.

👤
Live: 171 Today: 1,377 📊 Click Here