نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری کردەوە

-
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و رەوشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.













Post Comment