مەسعود بارزانی لە یادی 80 ساڵەی پارتیدا: حزبەکەم لە رابردوو، ئێستا و داهاتووشدا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی خەڵک

مەسعود بارزانی لە یادی 80 ساڵەی پارتیدا: حزبەکەم لە رابردوو، ئێستا و داهاتووشدا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی خەڵک

جار بینراوە: (1.4K)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی 16ی ئاب و هەشتاهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێستگەکانی خەباتی حزبەکەی و ئامانجەکانی داهاتووی خستەروو.

لە پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی گەرمی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و لایەنگرانی حزبەکەی و تەواوی گەلی کوردستان کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، پارتی لە سەردەمێکی دژواردا بۆ گەڕاندنەوەی هیوا و هێز بۆ گەلی کوردستان دامەزراوە.

سەرۆکی پارتی جەختی کردووەتەوە، کە حزبەکەی لە رابردوو، ئێستا و داهاتوودا تەنها ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بەجێگەیاندنی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، وتیشی: “پارتی قوتابخانەی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە و لە هەموو قۆناغەکاندا بەرگریکارێکی سەرسەختی مافە رەواکان بووە”.

سەبارەت بە یەکان لەگەڵ پێکهاتەکان و حکومەتی ناوەندی، مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، پارتی بڕوای پتەوی بە پێکەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان هەیە، هەروەها دووپاتی کردووەتەوە کە پڕەنسیپی هاوبەشی و رێزگرتن لە دەستوور، تەنها زامنی سەقامگیری، ئارامی و بووژانەوەیە لە تەواوی عێراقدا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بارزانی رووی دەمی کردە ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی و رایگەیاند: “پارتی سەرچاوەی هێزی گەلی کوردستانە و ئەرکی خزمەتکردنی گەلە، پشت بە خودا و ئیرادەی خەڵک، هیچ کۆسپ و ئاستەنگێک ناتوانێت رێگر بێت لەبەردەم ئەم ئەرکە پیرۆزەدا”، هەروەها رێز و پێزانی خۆی بۆ کادیران و تێکۆشەرانی حزبەکەی دەربڕی کە لە هەموو بارودۆخێکدا پشتیوانی پارتەکەیان بوون.

بابەتى تر

👤
Live: 26 Today: 89 📊 Click Here