مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە

جار بینراوە: (973)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاند، وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە ، جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری یەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردووەتەوە.

سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، “هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و ڕووبەڕبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان”.

ئاشکراشی کرد، باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی مانگی ڕابردووی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا بەرز نرخاندووە و بە سەرکەوتووی ناوبردووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “جەختمان لە پێویستی، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان .

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,890 📊 Click Here