مه‌سرور بارزانی: پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك

مه‌سرور بارزانی: پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی عه‌لی زه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك

جار بینراوە: (491)

 –

مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی ئاسمانی جهزیره رایگهیاند كه:

*ئێستا دۆخی ههرێمی كوردستان باشه.

*ههرێم وهك دۆستێكی نزیك بۆ سهرجهم گهلانی ناوچهكه دهڕوانێته پهیوهندییهكان.

*له یهكهم رۆژهوه وتوومانه نامانهوێت ببینه بهشێك له ململانێی ناوچهكه.

*ئێمه دهستپێشخهری هیچ جهنگێك نهبووین و تهنیا ئامانجمان پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان و دوورخستنهوهی بووه له ههر جۆره گرژییهك.

*ههر جهنگێك له كۆتاییدا به رێككهوتنی ئاشتی كۆتایی دێت، بهڵام دوای بهفیڕۆدانی سامانێكی زۆر و قوربانیدانی مرۆیی گهوره.
*بۆیه باشتره لایهنهكان رێگهی سیاسی بگرنهبهر و بهرژهوهندیی سهرجهم لایهنهكان رهچاو بكهن.

*ئهگهرچی ههوڵێك ههبووبێت بۆ پهلكێشكردنی ههرێم بۆ ناو جهنگ؛ بهڵام هیچ لایهنێك نهیتوانیوه فشار له ههرێم بكات، چونكه بهرژهوهندیی نیشتمانی له سهرووی ههموو شتێكهوهیه.

*ناسهقامگیری كاریگهریی نهرێنی لهسهر كهرتی ئابووری لهسهر ئاستی ناوچهكه و جیهان دروست كردووه. 

*ئێستا جۆرێك له بێ متمانهیی له ناوچهكهدا ههیه، چونكه ئایندهی كۆتاییهاتنی ئهم جهنگه نادیاره.

*ئهمهش بووهتههۆی دروستبوونی نیگهرانی له ههرێمی كوردستان كه هیواخوازین به زوویی بڕهوێتهوه.

*گرووپه ئۆپۆزیسیۆنهكانی ئێران وهك پهنابهر له پێش ساڵی 1991ـهوه لهم ناوچهیه نیشتهجێن و ئهم بابهته وهك میراتێكی مێژوویی بۆ ئێمه ماوهتهوه.

*ئێمه ئهم كێشهیهمان دروست نهكردووه، بهڵام تهواوی ههوڵی خۆمان خستووهته گهڕ بۆ ئهوهی سهرجهم لایهنهكان پابهندی سیاسهتی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بن و نهبنه ههڕهشه بۆ سهر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

*به داخهوه ههرێمی كوردستان رووبهڕووی زیاتر له ههزار هێرشی مووشهكی و درۆنی بووهتهوه كه له ناوخۆی ئێران یان له لایهن ههندێك میلیشیای سهر به عێراقهوه ئهنجام دراون.

*ئهم هێرشانه سهرلهبهری بێ پاساون؛ ئێمه زیانی مرۆییمان بهركهوتووه و ژمارهیهك هاووڵاتی مهدهنیمان لهدهستداوه، شانبهشانی تێكدانی ژێرخانی مهدهنی. 

*سهركۆنهی ههموو ئهم هێرشانه دهكهین، چونكه ههرێم نایهوێت وهك ههڕهشه بۆ سهر ناوچهكه سهیر بكرێت.

*بنكهی ئاسمانیی ههریر ماوهی 10 ساڵه چۆڵه. ئهم بنكهیه له شهڕی دژی داعش بهكارهێنرا و دوای كۆتاییهاتنی شهڕهكه له ساڵی 2017ـدا به تهواوی چۆڵكرا.

*بۆیه هێرشهكان دهكرێنه سهر بنكهیهكی بهتاڵ كه هیچ سهربازێكی ئهمریكی تێدا نییه.

*هێزهكانی ئهمریكا له ههولێر ئهركیان تهنیا رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر و پاراستنی هاووڵاتییان بووه له ههڕهشهكانی داعش.

*ئێستا ئهمریكا هێزی شهڕكهری له ههرێمی كوردستاندا نهماوه.
 
*باشترین رێگه بۆ چارهسهركردنی كێشهی كورد گفتوگۆ و رێگهی ئاشتییانهیه.

*كورد پێكهاتهیهكی رهسهنی ئهم وڵاتانهیه كه تێیدا دهژیت و ناتوانرێت نكوڵی له بوونی بكرێت.

*وێناكردنی كورد وهك مهترسی بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهیی ئێران، بابهتێكی زۆر گهورهكراوه و هیچ كاتێك كورد ئهو نیازهی نهبووه كه دۆخی ناوچهكه تێكبدات، بهڵكو ههمیشه ههوڵی پاراستنی ئاسایشی سنوورهكانی داوه.

*ههرێمی كوردستان بهشێكه له عێراق و خاوهنی سیاسهتێكی دهرهوهی سهربهخۆ نییه، بۆیه ئێمه پابهندین بهو سیاسهته دهرهوهیهی كه حكومهتی فیدراڵیی عێراق دهیگرێتهبهر.

*به فهرمی رایدهگهیهنین كه ئێمه هیچ جۆره پهیوهندییهكمان لهگهڵ ئیسرائیلدا نییه.

*ههمان سیاسهتی حكومهتی فیدراڵی، به تایبهتی عهلی زهیدی-مان ههیه و نابێت هیچ گرووپێك ههڕهشه بێت بۆ سهر عێراق و وڵاتانی دراوسێ.

*بهشێك لهو كردهوانهی بهشێك له گرووپه چهكدارهكان دهیكهن، زیان به عێراق دهگهینن بهر لهوهی به دراوسێكانی بگهیهنن.

*بینومانه زۆرێك لهو وڵاتانه كه چۆن وهڵامی هێرشی ئهو گرووپانهیان داوهتهوه، جا چ له رێگهی مووشهك بێت یان له رێگهی درۆنهوه.

*پشتیوانیی ههوڵهكانی عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق دهكهین له كۆنترۆڵكردنی چهك و چهسپاندنی سهروهریی یاسا.

*تا ئێستا ههوڵێكی راستهقینه و سهربازی نهبووه بۆ داماڵینی چهكی ئهم گرووپانه، بهڵكو زیاتر ههوڵهكان له چوارچێوهی رێككهوتنی ئاشتی یان تێكهڵكردنیان بووه لهگهڵ هێزه ئهمنییه فهرمییهكاندا.

*بههۆی بوونی سنوورێكی درێژ و هاوبهش له نێوان عێراق و ئێراندا، دروستكردنی پهیوهندی له نێوان ههردوو وڵاتدا بابهتێكی سروشتییه. 

*دهبێت ئهم پهیوهندییانه لهسهر بنهمای رێزگرتن و متمانهی هاوبهش بن، به شێوهیهك كه سهرجهم وڵاتان رێز له كولتوور و نهریتی یهكتری بگرن و پهیوهندییهكانیان رێكبخرێت.

*پێویسته عێراق جهخت لهسهر پاراستن و بههێزكردنی بهرژهوهندییه نیشتمانییهكانی خۆی بكاتهوه.

*هاوكات بونیاتنانی پهیوهندی لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ به رهوتێكی دروست دادهنێت بۆ بهڕێوهبردنی سهرجهم پهیوهندییهكان.

*دهبێت عێراق له بڕیارهكانیدا به تهواوی سهربهخۆ بێت و بهرژهوهندیی گهل و نیشتمان له پێش ههموو شتێكهوه دابنێت.

 *بوونی هێزی بیانی له عێراق و ههرێمی كوردستاندا به پلهبهندی جیاواز تاوهكو ئهمڕۆ بهردهوامیی ههبووه. 

*دوابهدوای سهرههڵدانی تیرۆر، جارێكی دیكه هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان لهسهر داوای فهرمیی حكومهتی فیدراڵیی عێراق گهڕانهوه و چهندین وڵاتی دیكهش هاوبهش بوون و هێزهكانی خۆیان جێگیر كرد.

*كۆماری ئیسلامیی ئێران ههمیشه ههوڵی داوه ههژموونی خۆی له عێراقدا زیاد بكات، ئهمهش عێراقی خستووهته دۆخێكهوه كه ناچار بێت به وریاییهوه ئهم پهیوهندییه ئاڵۆزانه بهڕێوه ببات. 

*له لایهكهوه، عێراق پهیوهندیی دۆستانهی لهگهڵ ئهو وڵاتانهدا ههیه كه له رابردوودا یارمهتییان داوه و، له لایهكی دیكهشهوه، هاوبهشیی زۆری ئایینی، جوگرافی و مێژوویی ههیه كه بهغدا و تاران پێكهوه دهبهستێتهوه. 

*پێویسته عێراق به جۆرێك ئهم هاوسهنگییه بهڕێوه ببات كه بهرژهوهندیی باڵای نیشتمانی له سهرووی ههموو شتێكهوه بێت.

 *پێشبینیكردنی كاتی كۆتاییهاتنی جهنگی ئێران و ئهمریكا گهلێك سهخته.

بابەتى تر

👤
Live: 161 Today: 1,927 📊 Click Here