كه‌شی‌ پێشبینیكراوی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

كه‌شی‌ پێشبینیكراوی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (9)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دهبێت و سبهی پلهكانی گهرما نزمدهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ چوارشهممه 26ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیا جیادا”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆمارهكانی دوێنێ. خێرایی با مامناوهند (10 – 20) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان (8 – 10) كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ پێنجشهممه 27- 8- 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کاریگەری بارستەهەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما كهمێك نزمتر دهبێتهوه به (2-4) پلهی سیلیزی بهراوورد به تۆمارهكانی ئهمرۆ. خێرایی با مامناوهند (10 – 20) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان (8 – 10) كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بۆ سبهی بهمشێوهیه دهبێت:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 114 Today: 1,108 📊 Click Here