كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی‌ سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی‌ سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌

جار بینراوە: (26)


بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند كه سبهی ههینی باران له ناوچهكانی  ئیدارهی ڕاپهڕین و ئیدارهی سۆران و  ناوچه شاخاوییهكانی ههولێر و چهند شوێنێكی تر دهبارێت.

بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێم راگهیهندراوێكی سهبارهت به كهشی سبهینێ بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:

*سبهی ڕۆژی ههینی پێشبینی دهكرێ ئاسمانی ههرێم پهڵه ههور بۆ نیمچه ههور بێت، له ههندێك كات و شوێن دهگۆڕێت بۆ ههوری تهواو.

*له كاتهكانی نیوهڕۆ تا ئێواره باران له ناوچهكانی  ئیدارهی راپهڕین و ئیدارهی سۆران و  ناوچه شاخاوییهكانی ههولێر و سهنتهری شاری ههولێر و دهوروبهری تا سنوری كۆیه و دێگهڵه و ههروهها باشوری سلێمانی و ناوچه شاخاوییه سنوریهكانی دهۆك به شێوهی گهواڵه بارانی بههاری و ههوره تریشقه ببارێ.

*خێرایی با (10-20) كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا دهبێت و ههندێ كات چالاك دهبێت بۆ سهروی 25 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا.
*مهودای بینین (7-9) كیلۆمهتر دهبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 1,500 📊 Click Here