قەیرانی ئەدەبی منداڵان، هۆکار و چارەسەر

قەیرانی ئەدەبی منداڵان، هۆکار و چارەسەر

جار بینراوە: (546)

(خەیاڵی منداڵان ئەو بناغەیەیە کە داهاتووی گەشی لەسەری بونیاد دەنرێت، ئەدەبی منداڵانیش ئەو کلیلەیە کە دەرگای هیوا و داهێنانیان بۆ دەکاتەوە – عەبدول تەواب یوسف)

لە کۆمەڵگەیەکدا کە سیستمی کارگێڕی و دارایی لە قەیراندا بێت، هیچ پلان و ستراتیژێک بەدی نەکرێت بۆ چارەسەر، بەبێ هیچ لێکدانەوە و ئەمسەر و ئەوسەرێک، ئەو سیستمە گیرۆدەی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بووە.

کاتێ مڕووی گەندەڵی لە شانەی هەنگ ئەدات بێگومان لە جیاتی شیرینی هەنگوین، تاڵی بێ بەرهەمی ئەچنینەوە.

لەکاتی داپۆشینی گەندەڵی و بەردەوام بوونی نادادی لە کایەکانی ژیاندا، جگە لە بینینی تاریکی، هیچ مەودایەک بەدی ناکرێت بۆ تروسکەی ئومێد و ئایندە.

لەسەر نەبوونی دیدگا و بیرۆکە و پلان بۆ پەروەردە، تا ناڕوونی لە فەلسەفەی پەروەردەیی بە هۆکاری نا ڕوونی فەلسەفەی حوکمڕانی و دەسەڵاتداری لە هەرێمی کوردستان، قەیرانی پەروەردەش سەری هەڵداوە و ساڵ لە دوای ساڵ، کەلێن و کەلەبەر و قەیرانەکانی ئەو سێکتەرە گەورەتر دەبن. ئێمە لەسەر ئەو بەشە گرنگەی ژیان کە پەروەردەیە، چەندین مان نوسیوە و ئاماژەمان بە گرفتەکانی پەروەردە کردووە و ڕێگەچارەمان بۆ داناوە، بەڵام نە کەس کاری پێکردووە نە لایەنی دار ئەیانخوێنێتەوە.

بۆیە لە ی ئەمجارەماندا ئاماژە و سەرنجەکانمان دەخەینە سەر بەشێکی گرنگ کە زیاتر وابەستەی پەروەردە یە ئەویش ئەدەبی منداڵانە، هەر بۆیە لای ئێمە گرنگ و جێی ئەوەیە هەڵوێستەی لەسەر بکرێت، کاتێ شیکاری بۆ ئەو پرسە دەکەیت، دەزانیت ئەویش چەندە وابەستە و گیرۆدەی چەقبەستن و دواکەوتن هاتووە، کە هۆکارەکەی ئەو شێوازە خراپ و وابەستەیەیە کە بەهۆکاری جیاواز ڕووبەڕووی بۆتەوە، گرنگترینیان گرنگی پێ نەدان و پەراوێزخستنە، وەک چۆن لە سێکتەرە ەکەی پەروەردەدا کراوە.

پێمباشە هەموو هۆکارەکانی قەیرانی ئەدەبی منداڵان و گرنگی و بایاخی ئەو ئەدەبە و ڕێگاکانی چارەسەری قیرانەکان بەخاڵ دیاری بکەم لەبەر دوو هۆکار

یەکەم: کورتکردنەوەی بابەتەکە

دووەم: گەیاندنی پەیامەکە بە ئاسانی و ڕوونی

گرنگی ئەدەبی منداڵان لەم خاڵانەدا کورت دەکرێتەوە:

١-پەرەسەندنی خەیاڵ و داهاتوو، واتا پێدانی خەیاڵکردن

٢-ئەدەبی منداڵ ڕێگە بە منداڵان دەدات بە شێوەی خۆیان مەبەستیانە جیھان دروست بکەن

٣-باشترکردنی توانای خوێندنەوە و نووسین

٤-گفتوگۆ و وتووێژ و چیرۆک وا دەکات چێژ بە منداڵ ببەخشێت

٥-زاراوە و وشە نوێکان فێری منداڵ دەکات

٦-پشتیوانی بە پەرەسەندنی ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە دەدات لای منداڵ

٧-منداڵ فێری پرسیارکردن و تێگەیشتن و چاکتر بیردکردنەوە دەبێت

٨-گەشە پێدان و پەروەردەکردنی ئارەزووەکان لای منداڵ

٩-هەنگاوەکانی دڵنیابوون و دڵسۆزی دیاری دەکات

١٠-چیرۆک دەبێتە هۆکاری کردار و هەستەکان یەک دەخات

١١-منداڵ فێری گەیشتنی بە هەست و مافەکانی تر دەکات

١٢-ئاراستەکردن بۆ زانست و کەلتووری و ناساندنی کۆمەڵگە

١٣-ئەدەبی منداڵ کەلتور، ناساندن و ناسنامەی گەلی خۆی و کاری باشی ژینگەویستی و خزمەتگوزاری دەناسێنێت

١٤-قوڵکردنەوەی توانای کۆمەڵایەتی بوون، وتووێژ کردن باش دەکات

١٥-چیرۆک، هەڵسەنگاندن منداڵ فێری دان و گوێگرتن دەکات

١٦-کەمکردنەوەی فشار و ئاستەنگی دەرونی

١٧-خوێندنی چیرۆک بۆ منداڵ، هەست کردن بە ئارامی و دڵنیایی درووست دەکات

١٨-پەروەردە کردنی خولیا و خۆ پەروەردە کردن

١٩-منداڵ لە چیرۆکەکاندا خۆی دەبینێت و خۆی دەناسێت

٢٠-باشترکردنی توانای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان

٢١-لە ڕووداوە ئەدەبییەکاندا توانای بریاردانی دروستی دەبێت

٢٢-باشترکردنی نێوان دایباب و منداڵ لەو چیرۆکانەی دەخوێندرێن، نزیکی و نێوانیان پتەو و مکۆم دەکات

قەیرانی ئەدەبی منداڵان چەند هۆکارێکی ئەگرێتەوە لەوانە:

١-کەمی کتێب و بەرهەمی ئەدەبی تایبەت بە منداڵان.

٢-لاوازی چۆنیەتی و ناوەڕۆکی هەندێک لە بەرهەمە ئەدەبییەکان.

٣-دوورکەوتنەوەی منداڵان لە خوێندنەوەی کتێب.

٤-کاریگەریی زۆری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵانەوە

٥-کەمی پشتگیریی خێزان بۆ خوێندنەوە

٦-نەبوونی بەرنامە و چالاکیی ئەدەبی بۆ منداڵان لە قوتابخانەکان

٧-کەمی گۆڤار و بڵاوکراوەی تایبەت بە منداڵان

٨-وەرنەگرتنی پێداویستی و ئارەزووە تەمەنییەکانی منداڵان لە نووسینەکاندا

٩-کەمی وێنەکێشان و دیزاینی سەرنجڕاکێش لە کتێبەکان و گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵان

١٠-نەبوونی هاندان بۆ نووسەران و بەرهەمهێنەرانی ئەدەبی منداڵان

چۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانی ئەدەبی منداڵان، بەم هەنگاوانە دەکرێت:

١-زیادکردنی بەرهەمی ئەدەبی جوان و گونجاو بۆ تەمەنی جیاوازی منداڵان

٢-هاندان و پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندانی بواری ئەدەبی منداڵ

٣-چاککردنی کوالێتی و ناوەڕۆکی کتێبەکان

٤-بڵاوکردنەوەی کەلتووری خوێندنەوە لەناو خێزان و قوتابخانەکاندا

٥-دابینکردنی کتێبخانەی تایبەت بە منداڵان

٦-ڕێکخستنی پێشبڕکێ، کۆڕ و چالاکیی ئەدەبی بۆ منداڵان

٧-سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا بۆ پێشخستنی ئەدەبی منداڵان (کتێبی ئەلیکترۆنی، چیرۆکی دەنگی و بەرنامە فێرکارییەکان)

٨-گرنگیدان بە وێنەکێشان و دیزاینی سەرنجڕاکێشی گۆڤار و کتێبەکان

٩-وەرگرتنی بۆچوون و پێداویستیی منداڵان لە کاتی ئامادەکردنی بەرهەمەکاندا

١٠-زیادکردنی وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی

١١-پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی لەلایەن دامەزراوە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکانەوە

١٢-تەرخانکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ خوێندنەوەی ئازاد لە قوتابخانەکان

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 767 📊 Click Here