قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن

جار بینراوە: (20)

-


لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و گویندەلن ویندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی
کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغی نوێی یەکانی نێوان ئەمریکا، عێراق و
هەرێمی کوردستان لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، جەختیشیان لەسەر
بەهێزکردنی یەکان بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا کردەوە
.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (14ـی تشرینی یەکەمی 2026)
بەڕێوەچوو، پرسی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی
بوو
, هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی
چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە
رێککەوتنی
کۆتایی و لێکتێگەیشتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ
.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پرسی حکوومەتی فیدڕاڵ
تاوتوێ کرا و هەردوولا بە گرنگییان زانی لایەنە عێراقییەکان هاوکار بن لە پرۆسەی
تەواوکاری کابینەی نوێی حکوومەتی فیدڕاڵدا، تاوەکو سەرجەم پۆستە چۆڵەکان بە
زووترین کات پڕ بکرێنەوە
.

بابەتى تر


👤
Live: 123 Today: 1,248 📊 Click Here