قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی داهێنانە و کاری زۆرمان بۆ هەلی کار کردووە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی داهێنانە و کاری زۆرمان بۆ هەلی کار کردووە

جار بینراوە: (438)

-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی وەک “پایتەختی داهێنان” وەسف دەکات و رایدەگەیەنێت، شارەکە لە هەموو روویەکەوە لە گەشەسەندندایە و هەوڵی زۆریش دراوە بۆ بووژانەوەی بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی ێکدا لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی بەناونیشانی “دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری”، تیشکی خستە سەر پێگەی شارەکە و رایگەیاند، سلێمانی گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و هاوشانی گەشەی ئابووری، کایەکانی هونەر و کولتووریش لە شارەکەدا لە برەودان و گەشەسەندنی بەردەوامدان.

جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی: “سلێمانی پایتەختی داهێنانە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک حکومەت کاری زۆریان بۆ بەرەوپێشبردنی بازاڕ و فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و هاوڵاتییان ئەنجام داوە.

لە کۆتایی ەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا و رایگەیاند، دەبێت هەموو لایەک پێکەوە و بە هەوڵی هاوبەشی هەموان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.


👤
Live: 117 Today: 1,221 📊 Click Here