قوباد تاڵه‌بانی‌: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌خه‌ینه‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان

قوباد تاڵه‌بانی‌: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌خه‌ینه‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان

جار بینراوە: (12)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له كۆبوونهوهی لهگهڵ وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو و ستافی وهزارهتهكه رایگهیاند گهلهم كابینهیهدا، ههرێمی كوردستان له ههرێمێكی هاوردهكارهوه بووه به ههرێمێكی بهرههمهێن، بهڵێنیشی دا له گفتوگۆكانیان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ چارهسهركردنی كێشهی گهنمی جوتیارانی ههرێم بخهنه ئهولهوییهتی كارهكانیانهوه.

ئهمڕۆ چوارشهممه قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران لهگهڵ بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و عهبدولڕهحمان عهلی، بهڕێوهبهری گشتیی بهڕێوهبهرایهتیی بهنداو و كۆگاكانی ئاو و بهڕێوهبهرانی بهنداوهكان و ستافی بهڕێوهبهرایهتییهكه كۆبووهوه.

له كۆبوونهوهدا جێگری سهرۆك وهزیران باسی له چارهسهركردنی كێشهی گهنمی جوتیارانی ههرێم كرد و بهڵێنیدا له گفتوگۆكان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ چارهسهركردنی یهكجاریی ئهم كێشهیه بخهنه ئهولهوییهتی كارهكانیانهوه. 

قوباد تاڵهبانی له فهیسبووك نووسیویهتی: “دهستخۆشیشم لێ كردن كه بههۆی ههوڵهكانی ئهوانهوه لهم كابینهیهدا، ههرێمی كوردستان له ههرێمێكی هاوردهكارهوه بووه به ههرێمێكی بهرههمهێن و كهرتی كشتوكاڵ پێشكهوتنی بهرچاوی بهخۆیهوه بینیوه”.

راشیگهیاندووه كه “خۆشحاڵیی خۆم دهربڕی كه لهم كابینهیهدا ژمارهیهكی باش بهنداوی گهوره و بچووك دروست كراوه. سوپاسی ههوڵ و ماندووبوونیانم كرد و داوام لێ كردن پلانێك ئاماده بكهن بۆ رووبهڕووبوونهوهی دیاردهی وشكهساڵی و كهمبارانی له ساڵانی داهاتوودا و ههروهها پلانێكی دیكهش ئامادهبكهن بۆ ئهوهی له بهنداوهكان وهك شوێنی گهشتیاریی سهرنجڕاكێش كهڵك وهربگیرێت”.

👤
Live: 71 Today: 1,381 📊 Click Here